بارزان ئەکرەم – هەولێر
شێركۆ لە ساڵی 1996 له كه‌ركووك له دایكبووه، به‌هره‌كانی ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی ده‌ركه‌وت، هه‌ر له‌و كاته‌ی له 2012 په‌یوه‌ندی به‌و یانه سه‌وزپۆشه‌ی به‌غداوه ده‌كات ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌چێت، دواتر له‌لایه‌ن یانه‌ی گراسهۆبه‌ری سویسریه‌وه داوا ده‌كرێت، ئه‌مه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی باش بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی تواناكانی شێركۆ و چوونه نێو دونیای پیشه‌گه‌ری كه ماوه‌ی 5 ساڵ وه‌ك پیشه‌گه‌ر له‌وڵاتی سویسڕا مایه‌وه.
شێركۆ له رێگای یانه‌ی هه‌ولێره‌وه جارێكی‌تر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بانگهێشتكرایه‌وه، له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ر له قۆناغی دووه‌م، له یه‌كه‌م یاریی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور ده‌بوونه‌وه، كه ئادڤۆكاتی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی تازه ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، ئه‌و راهێنه‌ره كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌رگری راست، كه هیچ یه‌كێك له به‌رگریكاره‌كانی به‌دڵ نه‌بوو، دوای سه‌یركردنی یاریزانه‌كان و گه‌ڕان به دوای یاریزانێكی گونجاو بۆ ئه‌و پێگه‌یه، هه‌ست ده‌كات شێركۆ گونجاوه، چونكه جه‌سته‌یه‌كی پته‌و و به‌هێزی هه‌یه و خێرایه‌كی باشی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر خێرایی كۆرییه‌كان راوه‌ستێت، بۆیه بانگی شێركۆ ده‌كات و پرسیاری لێده‌كات و پێی ده‌ڵێت: “شێركۆ به‌لاته‌وه ئاسایه له به‌رگری راست یاریی بكه‌ی؟ به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه به‌به‌ڵێ وه‌ڵامی راهێنه‌ره‌كه‌ی عێراق ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: “ئاساییه و ئاماده‌م”.
راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی عێراق له مه‌شقه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شێركۆ ده‌كات و راسته‌وخۆ به شێركۆ ده‌ڵێت: “تۆ گونجاوترین یاریزانی بۆ ئه‌وه پێگه‌یه و خۆت ئاماده بكه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دژی كۆریا یاری ده‌كه‌یت و له به‌رگری لای راست متمانه‌م پێته و له‌و شوێنه یاریت پێ ده‌كه‌م”، له دوو یاریی دۆستانه به‌ر له یاریی كۆریا، شێركۆ وه‌ك به‌رگری راست یاریی ده‌كات، تا رۆژی یاریی دژی كۆریای باشوور، هه‌واداران و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پییانوابوو ئه‌مه فێڵه ئادڤۆكات له‌كۆرییه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام له رۆژی یارییه‌كه شێركۆ له‌به‌رگری راست یاریكرد و باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ تۆپێكی دوورخسته‌وه و گۆڵه‌كه‌ی عێراقی به‌پاكی هێشته‌وه، شێركۆ ئه‌م یارییه به‌باشترین یاریی ته‌مه‌نی خۆی داده‌نێت، چونكه شێركۆ سه‌ركه‌وتووبوو له‌و ئه‌ركه‌ی پێی ڕاسپێردرابوو له‌راگرتنی سۆن هیۆنگ مینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی و گۆڵكاری ئه‌و ساڵه‌ی پرێمه‌رلیگ، ئه‌و ئاسته‌ی شێركۆ له‌لایه‌ن هانده‌ران و رۆژنامه‌كانی عێراق ده‌نگی دایه‌وه و به‌باڵای كوڕه كورده‌كه‌یاندا هه‌ڵده‌گوت، كه له‌نێو كۆریا توانی ببێته هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك بۆ عێراق.
رێگه‌یان نه‌دا شێركۆ بچێته یانه‌ی مارسێلیای فه‌ڕه‌نسی
شێركۆ ئه‌و كاته‌ی له‌هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بوو، هێشتان په‌یوه‌ندی به‌یانه سویسڕیه‌كه‌وه نه‌كردبوو، له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێیه‌وه ده‌كرێت، كه گرێبه‌ستێكی له‌یانه‌ی مارسێلیای فه‌ره‌نسیه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌یش زۆر دڵی به‌م هه‌واڵه‌وه خۆش ده‌بێت، به‌ڵام ئاگادار ده‌كرێته‌وه، كه به‌ر له‌هاتنی ئاهه‌نگه‌كانی كرێسمیس ده‌بێت ئاماده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه، شێركۆ ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وكاته خه‌ريكی ئاماده‌كاری بوون بۆ به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌ی لاوان، بۆیه ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێمه بێیته یارییه‌كان و رێگه ناده‌م بڕۆی، ته‌نانه‌ت یانه‌ی شورته‌ی به‌غداش رێگری له‌شێركۆ ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌رداربوونی ناده‌نێ، هه‌تا فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراقییش وه‌ڵامی داواكه‌ی شێركۆ ناده‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده شێركۆ به‌ڵێنیان پێ ده‌دات به‌ئاستێكی به‌رز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه و داوایان لێ ده‌كات رێگری له‌به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراق و كارگێری یانه شوڕته‌كه به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده شێركۆ دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌كه ده‌چێته فه‌ره‌نساش، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌رفه‌ته مێژوویه‌كه‌ی له‌ده‌ست چووه و واده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ئه‌وروپا كۆتایی هات، به‌مه‌ش خه‌ونی كوڕه كوردێك بۆ گه‌یشتن به‌یانه‌یه‌كی گه‌وه‌ری ئه‌وروپا ده‌بێته خه‌یاڵ له‌چوارچێوه‌ی خه‌ون ده‌مێنێته‌وه.
شێركۆ له‌ته‌مه‌نێكی بچوك یاریی بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره كردووه، (شورته، گراسهۆدار، فادۆست، رایندۆرف، هه‌ولێر و كوه‌یتی كوه‌یتی)، بۆ ریزی هه‌لبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق 5 گۆڵی كردووه و بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق 4 گۆڵی كردووه، خاوه‌ن گۆلی بردنه‌وه مێژوویه‌كه‌یه له‌دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان، له‌یانه‌ی هه‌ولێر 8 گۆڵی تۆماركردووه.