هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
ەبەشداری 20 یانەی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان بەردەوامە و دوو یانەی دەگەنە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش بوون و بەیەک قۆناغ یاری دەکەن، هەریەک لە یانەکانی بەردەرەش و پەروەردە سەرووی ڕیزبەندی کۆمەڵەکانیان گرتووە و رکەبەرییەکی بەهێز لە نێوان یانەکاندا هەیە.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بە گوێرەی شێوازی خولەکە بۆ ئەم وەرزەی خولی یانەی پلەدووەکانی کوردستان ئەو 20 یانەیە دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و هەر کۆمەڵەیەك 10 یانە لە خۆدەگرێت، یارییەکان بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە قۆناغی پاشکۆی خولەکە.
یارییەکانی ئەم وەرزە هەر پێنج ڕۆژ جارێک گەڕێکی یارییەکان بەڕێوەدەچن، لە قۆناغی پاشکۆدا خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە بەیەکەوە یاری دەکەن و براوەیان دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان و دۆڕاویان لەگەڵ براوەی هەردوو خاوەن پلەی دووەمی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان وەک بلیتی دووەم دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکان.
یانەکانیش بەمشێوەیە دابەشکراون: – کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش، کۆمەڵەی دووەم: بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیڤا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان.
تا ئێستا شەش گەڕی یارییەکان بەڕێوەچوون و هەریەک لە یانەکانی بەردەرەش و پەروەردە پێشەنگی یانەکانیان گرتووە و لە پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دێن، ئەنجامی یارییەکانی گەڕی شەشە میش بەمشێوەیە بوو:
کۆمەڵەی یەکەم:
خانەقین سفر – ١ بەردەرەش
ئاسۆ ١- سفر هەریر
شیلادزێ سفر – ١ مەخموور
سنوور سفر -٣ سەنگەسەر
خەڵاتی پێنجوێن٢- ٢ شارەزوور
کۆمەڵەی دووەم:
خەلیفان ١-٢ هەڵەبجە
حاجیاوا ١-سفر باتیفا
بروسک ٣- سفر خەبات
شێخان ١- سفر باوەنوور
پەروەردە ١-سفر بەختیاری
یارییەکانی رۆژی هەینی ١١/٤/٢٠٢٥
سەنگەسەر – بەردەرەش – یاریگەی سەنگەسەر
شارەزوور – ئاسۆ – یاریگەی شارەزوور
هەریر – شیلادزێ – یاریگەی هەریر
سنوور – خەڵاتی پێنجوێن – یاریگەی سۆران
مەخموور – خانەقین – یاریگەی مەخموور
یارییەكانی رۆژی شەممە ١٢/٤/٢٠٢٥
هەڵەبجەی شەهید – بروسک – یاریگەی هەڵەبجە
خەلیفان – پەروەردە – یاریگەی خەلیفان
باوەنوور – حاجیاوا – یاریگەی باوەنوور
باتیفا – خەبات – یاریگەی باتیفا
بەختیاری – شێخان – یاریگەی بەختیاری
ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم
١-بەردەرەش ١٥ خاڵ
٢- سەنگەسەر ١٣ خاڵ
٣- مەخموور ١٠ خاڵ
٤- سنوور ١٠ خاڵ
٥- خانەقین ٧ خاڵ
٦- ئاسۆ ٧ خاڵ
٧- هەریر ٧ خاڵ
٨- شیلادزێ ٧ خاڵ
٩- خەڵاتی پێنجوێن ٥ خاڵ
١٠- شارەزوور ٤ خاڵ
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
١- پەروەردە ١٤ خاڵ
٢- هەڵەبجە ١٣ خاڵ
٣- باتیفا ١١ خاڵ
٤- شێخان ١١ خاڵ
٥- خەلیفان ١٠ خاڵ
٦- حاجیاوا ٩ خاڵ
٧- بەختیاری ٦ خاڵ
٨- بروکس ٥ خاڵ
٩- باوەنوور ٢ خاڵ
١٠- خەبات سفر خاڵ