ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
* بە فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کات و وادەی بەڕێوەچوونی یاری کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیای بڵاوکردەوە، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوی جامەکە، رۆژی شەممە 26ـی ئەم مانگە، لە یاریگا لاکارتوخا لە شاری سێڤییا، کاتژمێر 11:00ـی شەو بە کاتی هەولێر رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
هەردوو یانە پێشتر حەوت جاری دیکە لە یاری کۆتایی جامی شا، یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، لەو حەوت یارییەش ریاڵ مەدرید چوار جار براوە بووە و بارسێلۆناش سێ‌جار، دوایین یارییشیان لە فاینەڵی جامی شا، ساڵی 2014 بوو کە ریاڵ مەدرید توانی یارییەکە بباتەوە.
* ئارنی سلۆت راهێنەری یانەی لیڤەرپوول: به‌راستی هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح زۆر دڵخۆشی كردم، بێگومان هانده‌رانی لیڤه‌رپوولیش دڵخۆشن، ئه‌و له‌م چه‌ند ساڵه سه‌لماندی یاریزانێكی زۆر گرینگی یانه‌كه‌یه و به مانه‌وه‌ی بۆ دوو وه‌رزی دیكه‌ش زۆر دڵخۆشین، ده‌مێكه ده‌زانم سه‌ڵاح له رێگه‌یه‌كی زۆر راستدایه، دڵنیابووم گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه و هه‌موو باشییه‌كانیش بۆ ریچارد هیوز ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌راستی ئه‌مه بۆ هه‌وادارانی لیڤه‌رپوول زۆر دڵخۆشكه‌ره‌وه و دڵنیام دوو وه‌رزی زۆر نایاب چاوه‌ڕێمان ده‌كات، هه‌ڵوێستی سه‌ڵاح زۆر گه‌وره بوو، له‌وكاته‌ی بوو به یاریزانێكی ئازاد بڕیاریدا له یانه‌كه بمێنێته‌وه، سه‌ڵاح یاریزانێكی زۆر خاكییه و كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له شه‌ش بۆ حه‌وت وه‌رزی رابردوو به یه‌ك ئاست ده‌ربكه‌وێت، هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له پازده خوله‌كی سه‌ره‌تا گۆڵی نه‌كرد له نیو كاتژمێر هه‌ر گۆڵ ده‌كات بۆیه پێموایه سه‌ڵاح یه‌كێكه له گرینگ‌ترین یاریزانه‌كانی مێژووی لیڤه‌رپوول.
* ئارنی سلۆت راهێنەری یانەی لیڤەرپوول: ئێستا نۆره‌ی یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی گرێبه‌ستی ڤان دایكه، به‌راستی نازانم چی بڵێم وه‌كو گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ویش له‌گه‌ل یانه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر منیش ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
* سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان: ئێمە لە بارودۆخێکی قورسداین و پێشەنگی خولەکەمان گرتووە، 6 یاریمان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ماوە، واتە 6 یاری کۆتاییمان لە پێشە، دڵنیام یاریزانەکان توانای ئەوەیان هەیە، پارێزگاری لە پێگەکەمان بکەن، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین جارێکی دیکە ناسناوی خولی ئیتاڵیا بەدەست بهێنین، دەبێت هەر هەموو یارییەکان براوە بین. هەفتەی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ یارییەکی قورسمان هەبوو، هەست پێدەکەم یاریزانەکان هەندێ ماندوون، بۆیە دەمەوێت هەندێ گۆڕانکاری بکەم.
* ڤینسینت كەمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن: ئەم وەرزە چەند یارییەکی قورسمان کردووە و دیارترین نمونەش بایر لیڤەرکۆزنە، بەڵام دەمەوێت راستگۆ بم و منیش بە باشی ئەزمونم لەگەڵ ئەمجۆرە یارییە گەورانە هەیە، راستە ئێمە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگمان، لە یاریگای خۆمان بەرامبەر ئینتەر دۆڕاندووە، بەڵام متمانەیەکی تەواوم هەیە کە دەتوانین، لە میلان قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکەینەوە، هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە و هەوڵ بۆ هەموو شتێک دەدەین.
* یانەی هەولێر لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا پاڵپشتی خۆی بۆ یانەی دهۆك دووپات كردووەتەوە و نووسیویەتی: دەستەی کاتی کارگێڕی یانەکەمان، بە ناوی یانەی وەرزشی هەولێر و هاندەرانی یانەکەمان پاڵپشتیی خۆیان بۆ دەستەی کارگێڕی و راهێنەر و یاریزانانی یانەی دهۆک دووپات دەکەنەوە لە یاریی یانەکەیان بەرانبەر قادسیەی کوەیتی لە یاریی کۆتایی گەڕانەوەی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی عەرەبی، هیوای ئەوە دەخوازن بتوانن جامەکە بە دەست بهێنن و دڵی سەرجەم هاندەران و وەرزش دۆستانی تەواوی کوردستان خۆش بکەن.