بارزان ئەکرەم – هەولێر
محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانه‌كه‌ی كوردستان وعێراق، له‌دایكبووی ساڵی 1963ـی شاری هه‌ولێره، سه‌ره‌تای خوێندنی له قوتابخانه‌ی خه‌بات بووه، له قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دینیش قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌كات، ساڵی 1974، كه ته‌مه‌نێكی بچووكی هه‌یه بۆ یاریكردن په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی هێرشه‌وه ده‌كات، ئه‌و سه‌ره‌تا بۆ یاریی تۆپی پێ ده‌چێت، دواتر كه له یانه‌كه ده‌بینێ چه‌ند یاریزانێك خه‌ریكی یاریی به‌رزكردنه‌ویه قورسایین، سه‌رنجی راده‌كێشێت و ده‌پرسێت ده‌توانێت ئه‌م یارییه بكات، ئه‌وانیش له‌و كاته خه‌ریكی دروستكردنی تیپێكی تازه‌پێگه‌یشتووان بوون بۆ یاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی بۆیه وه‌ریده‌گرن، چونكه هه‌ر له‌بنه‌ڕتدا له‌شولارێكی رێك و پته‌وی هه‌بوو، كه هۆكار و پاڵپشتی بوو بۆ ئه‌نجامه باشه‌كانی داهاتووی.
كوڕه هه‌ولێرییه‌كه له قۆناغێكدا وه‌رزشی ده‌كرد و ناوی كوردی به‌رز كردبووه‌وه، كه گه‌لی كورد له هه‌موو لایه‌ك گه‌مارۆ درابوو، محه‌مه‌د یاسین له ته‌مه‌نی یاریكردنی خاوه‌نی 50 میدالیای جۆراوجۆره، 150 ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كردووه، ساڵی ده‌ركه‌وتن و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ 1975 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له‌پاڵه‌وانێتیی عێراق به‌شداری ده‌كات، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه ته‌مه‌ی ته‌نیا 12 ساڵان بووه و به‌ناوی یانه‌ی هێرش به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتییه كردبوو.
كوڕه بێنازه‌كه‌ی هه‌ولێریان له دوو پاڵه‌وانێتیی ئۆڵمپیكی جیهانی به‌شدارى كردووه، كه یه‌كه‌میان له ساڵی 1980 له مۆسكۆی پایته‌خی رووسیا ده‌بێت، له كێشی 67.5 كیلۆگرام، به‌شداری ده‌كات و پله‌ی یازده‌یه‌می جیهانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌شداریكردنی دووه‌میشی له 1984 له‌لۆس ئانجلۆس له‌ئه‌مریكا ده‌بێت، كه له كێشی 75 كیلۆگرام به‌شداری ده‌كات، له‌وێ پله‌ی 5 تۆمار ده‌كات، دواتر به هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش له‌لایه‌ن یه‌كێك له یاریزانه‌كانی 5 ریزبه‌ندیه‌كه‌ی پێشه‌وه، محه‌مه‌د پله‌ی چواره‌می پێ ده‌به‌خشرێت، كه تائێستا هیچ كوردێك نه‌یتوانیوه ئه‌م پله‌یه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له ئۆڵمپیك تۆمار بكات، جگه له‌وه‌ش له یارییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیای له 1982 میدالیای بڕۆنز به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
رووداوه له‌بیر نه‌ركراوه‌كه
رووداوه گه‌وره‌كه‌ی محه‌مه‌د یاسین له‌وه رۆژه‌وه ده‌ستی پێكرد، كاتێك خۆی بۆ پاڵه‌وانییه‌تی ئۆڵمپیكی 1988ـی وڵاتی كۆریای باشوور ئاماده ده‌كرد، محه‌مه‌د بۆ ئاماده‌كاری ده‌چێته وڵاتی رووسیا و له‌وێ له‌ژێر ده‌ستی راهێنه‌رێكی رووسی ئاماده‌كاری ده‌كات، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك مه‌شق ده‌كات، هه‌رگیز پێشووتر به‌و شێوه ئاماده‌كاریی نه‌كردووه، چونكه ده‌یویست له دواین ته‌مه‌نی به‌شداریكردنی له‌ئۆڵمپیك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژوویی تۆمار بكات، كه ده‌مێك بوو خه‌ونی بردنه‌وه‌ی یه‌كێك له میدالیاكانی ئۆڵمپیكی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد رووی دا، كاتیك له وڵاتی رووسیا ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا تا رۆژێك دواتر گه‌شت بۆ شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور بكات، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ست به كه‌شێكی نامۆ ده‌كات و ده‌بینێ پڕیه‌تی له پیاوی سه‌ربازی، بۆیه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به فه‌رمانی عوده‌ی سەدام حسێن، كوڕی سه‌رۆكی رژێمی پێشوو ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌یبه‌ن بۆ سه‌ربازگه و زیندانی ره‌زوانیه، له‌وێ ماوه‌ی 17 رۆژ زیندانی ده‌كرێت و سه‌ختترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌بینێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئازاره زۆره‌ش، خه‌ونی ئۆڵمپیكی گه‌نجێكی كوردستانیان له‌گۆڕنا كه پێبشینی ئه‌نجامێكی باشی لێ ده‌كرا، چونكه ئه‌و گه‌یشتبووه‌ته لوتكه‌ی ئاستی.
به ئازاره‌وه ماڵئاوایی له وه‌رزش و ژیان كرد
ئه‌و زوڵمه‌ی له كۆتاییه‌كانی كاروانی وه‌رزشی له محه‌مه‌د یاسین كرا، ناچاری كرد نه‌توانێت له عێراق و ته‌نانه‌ت له زێدی خۆشی بژیت، بۆیه سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچی كرد، ئه‌م پاڵه‌وانه بێنازه ژیانی تایبه‌تیی خۆی له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له وڵاتی غه‌ریب و تاراوگه‌دا به‌سه‌ر برد، چه‌ند جارێك به كۆمه‌ڵێك پرۆژه و پلان بۆ پێشخستنی وه‌رزشی كوردستان ده‌گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وەكوو پێویست بە دەم پێشنیازەكانی ئە‌و پاڵه‌وانه مه‌زنه‌ی كوردستان و هه‌ولێرەوە نەچوون.
رۆژی 24ـی حوزه‌یرانی 2020، به‌هۆی په‌تای نه‌گریسی كۆرۆناوه له وڵاتی سوید به‌بێنازی سه‌ری نایه‌وه و ماڵئاوایی له دۆست و هاوڕێ و هاوه‌ڵانی كرد و هه‌ر له وڵاتی غه‌ریبیانیش نێژرا.