هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە چوو، یانەی شێروانە لەم گەڕەدا بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی دەربەندیخانی بردەوە و پارێزگاریی لە پێشەنگی یانەکان کرد، یانەکانی کۆتایی ڕیزبەندییش لە ڕکەبەری مانەوە لە خولەکە بەردەوامن، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.
یانەی شێروانە یەک هەنگاوی ماوە ببێتە پاڵەوان
لەیارییەکانی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان شێروانە بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە دەربەندیخانی بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین رکەبەرەکانی بۆ ١٠ خاڵ بەرزکردەوە و نزیک بۆتەوە لە بوون بە پاڵەوانی خولەکە، لە یاریەکی پڕ گۆڵدا ڕانیە بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ئاکرێی بردەوە، سیروانی نوێ بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە زاخۆی بردەوە، برایەتی بە هەمان ئەنجام لە چوارقوڕنەی بردەوە، پیشەسازی بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە هەولێری بردەوە، لە دواین یاریشدا ڕزگاری و شەقڵاوە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون.
گرنگترین ئامارەکانی خولەکە
لە كۆی ٧ یاریی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی كوردستان ١٩ گۆڵ تۆمار كرا، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یاریەک ٢،٧گۆڵ بوو.
مورتەزا كامیل لە یانەی سەیدسادق و ساڵح موتڵەگ لە یانەی چوارقوڕنە لە خولەكی ٤ بوونە خاوەنی خێراترین گۆڵی دەستپێكی ئەم وەرزە، هەریەک لە یاریزانان ئاگرین وسو لە یانەی چوارقوڕنە و ئارێز مستەفا لەیانەی ڕانیە دوو کارتی سووری سەرەتایی خولەکەیان بەڕودا بەرزکرایەوە، فەرحان شکور یەکەم هاتریکی لەم وەرزە بەرانبەر بە یانەی سەیدسادق تۆمارکرد و فرانسیس دادزی یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر دووەم هاتریکی تۆمار کرد.
دوای تێپەڕبوونی ٢٦ گەڕ شێروانە زۆرترین یاری بردۆتەوە کە ١٦ یاریە، ڕزگاری لە کۆی ٢٣ یاری کە ئەنجامی داوە ١٣ یاری یەکسان بووە کە زۆرترینە، شێروانە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٥٤ گۆڵە، سەیدسادق زۆرترین گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە کە ٥٤ گۆڵە، سەیدسادق تاکە یانەیە کە هیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەهێناو لە خولەکە کشایەوە.
رکەبەری گۆڵکاری خولەکە بەهێزە، تا ئێستا فەرحان شکور بە تۆمارکردنی پازدە گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە، فرانسیس دادزی لە پێشمەرگەی هەولێر بە ١٣ گۆڵ لە پلەی دووەم دێت و بەڵێن فایەق یاریزانی چوارقوڕنە و محەمەد والح لە شەقڵاوە و بیلال ساڵح لە شێروانە بە ١٢ گۆڵ لە پلەی سێیەم دێن، عومەر بیبۆ لە زاخۆ ١١ گۆڵی هەیە و لە پلەی چوارەم دێت، محمەد خەلیل لە برایەتی و جۆرجی لویس لە یانەی زاخۆ ٩ گۆڵیان هەیەو لە پلەی پێنجەم دێن، گێلێرمی سانتۆس لە زاخۆ ٨ گۆڵی هەیە و لە پلەی حەوتەم دێت، نیعمەت عارف لە یانەی پیشەسازی و گەیلان بورهان لە چوارقوڕنە و فەرزندە محەمەد لە دەربەندیخان و سلێمان دەروێش لە هەندرێن بە ٧ گۆڵ پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانیان گرتووە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- شێروانە ٥٣ خاڵ
٢- زاخۆ ٤٣ خاڵ
٣- پێشمەرگەی هەولێر ٤٣ خاڵ
٤- هەندرێن ٣٨ خاڵ
٥- سیروانی نوێ ٣٧ خاڵ
٦- دەربەندیخان ٣٤ خاڵ
٧- ئاکرێ ٣٢ خاڵ
٨- رزگاری ٣١ خاڵ
٩- پیشەسازی ٣١ خاڵ
١٠- چوارقوڕنە ٣٠ خاڵ
١١- برایەتی ٣٠ خاڵ
١٢- رانیە ٣٠ خاڵ
١٣- هەولێر ٢٥ خاڵ
١٤- شەقڵاوە ٢٣ خاڵ
١٥- سەیدسادق ٥ خاڵ
خشتەی یارییەکانی گەڕی بیست و حەوتەم
دووشەممە ١٤/٤/٢٠٢٥
شەقڵاوە – رانیە – یاریگەی شەقڵاوە
هەولێر – هەندرێن – یاریگەی فرانسۆ٢
پێشمەرگەی هەولێر – پیشەسازی – یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
پێنچشەممە ١٥/٤/٢٠٢٥
سیروانی نوێ – شێروانە – یاریگەی زانکۆ
چوارقوڕنە – زاخۆ – یاریگەی چوارقوڕنە
ئاکرێ – دەربەندیخان – یاریگەی ئاکرێ
برایەتی چاوەڕوانە
رزگاری ٣- سفر بەهۆی کشانەوەی یانەی سەیدسادق بەبراوە دادەندرێت و لەم گەڕە یاری ناکات.