هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بەبەشداری 20 یانە، یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانەی پلەدووەكانی کوردستان بەردەوامە و دوو یانەی دەگەنە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش بوون و بەیەک قۆناغ یاری دەکەن، بەجۆرێک هەر یانەیەک یارییەک لە یاریگەی خۆی و یاریەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەکات
.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بە گوێرەی شێوازی خولەکە بۆ ئەم وەرزەی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان ئەو 20 یانەیە دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و هەر کۆمەڵەیەی 10 یانە لە خۆ دەگرێت، یارییەکان بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە قۆناغی پاشکۆی خولەکە.
یارییەکانی ئەم وەرزە هەر پێنج ڕۆژ جارێک گەڕێکی یارییەکان بەڕێوەدەچن، لە قۆناغی پاشکۆدا خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە بەیەکەوە یاری دەکەن و براوەیان دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان و دۆڕاویان لەگەڵ براوەی هەردوو خاوەن پلەی دووەمی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان وەک بلیتی دووەم دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکان.
یانەکانیش بەمشێوەیە دابەشکراون: – کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش، کۆمەڵەی دووەم: بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیڤا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان.
تا ئێستا چوار گەڕی یارییەکان بەڕێوەچوون و هەریەک لە یانەکانی بەردەرەش و باتیفا پێشەنگی یانەکانیان گرتووە و لە پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دێن، ئەنجامی یارییەکانی گەڕی چوارەمیش بەمشێوەیە بوو:
شارەزوور سفر-١ سەنگەسەر
شیلادزێ ٢-٢ خانەقین
سنوور ١ – ١ هەریر
ئاسۆ ١-٢ بەردرەش
خەڵاتی پێنجوێن ٣-٤ مەخموور
بەختیاری ٢-١ هەڵەبجە
حاجیاوا ١٠-١ خەبات
خەلیفان ٢-١ باوەنوور
شێخان ٢- سفر بروسک
پەروەردە ٢-٢ باتیفا
خشتەی یارییەکانی گەڕی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت:
هەینی ١١/٤/٢٠٢٥
کۆمەڵەی یەکەم:
سەنگەسەر – خانەقین – یاریگەی سەنگەسەر
شارەزوور – سنوور – یاریگەی شارەزوور
بەردەرەش – شیلادزێ – یاریگەی بەردەرەش
هەریر – خەڵاتی پێنجوێن – یاریگەی هەریر
مەخموور – ئاسۆ – یاریگەی مەخموور
شەممە ١٢/٤/٢٠٢٥
کۆمەڵەی دووەم:
هەڵەبجەی شەهید – خەبات – یاریگەی هەڵەبجەی شەهید
بەختیاری – خەلیفان – یاریگەی بەختیاری
بروسک – حاجیاوا – یاریگەی فرانسۆ٢
باوەنوور – پەروەردە – یاریگەی باوەنوور
باتیفا – شێخان – یاریگەی باتیفا
سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر ٣:٣٠ بەڕێوەدەچن.
ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-بەردەرەش ٩ خاڵ
٢- سەنگەسەر ٧ خاڵ
٣- مەخموور ٧ خاڵ
٤- خانەقین ٧ خاڵ
٥- هەریر ٧ خاڵ
٦- شیلادزێ ٧ خاڵ
٧- سنوور ٥ خاڵ
٨- خەڵاتی پێنجوێن ٣ خاڵ
٩- شارەزوور ٣ خاڵ
١٠- ئاسۆ ١ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١-باتیفا ١٠ خاڵ
٢- خەلیفان ٩ خاڵ
٣- حاجیاوا ٨ خاڵ
٤- پەروەردە ٨ خاڵ
٥- شێخان ٧ خاڵ
٦- بەختیاری ٥ خاڵ
٧- هەڵەبجەی شەهید ٤ خاڵ
٨- باوەنوور ٢ خاڵ
٩- بروسک ١ خاڵ
١٠- خەبات سفر خاڵ
زنجیرەیەك سزای قورس راگەیاندرا
یانەی حاجیاوا سەرەڕای ئەوەی لەنێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی 10 گۆڵی لە یانەی هەڵەبجەی شەهید كرد، بەڵام هەڵەبجەییەكان سكاڵایان لەسەر یانەی حاجیاوا كرد و سكاڵایەكەیان قبوڵ كرا، بەوپێیەی یانەی حاجیاوا بەشداریی بە چەند یاریزانێك كرد لە دەرەوەی ڕێنماییەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كردووە، بەمەش یانەی حاجیاوا بە 3 ـ 0 بە دۆڕاو هەژمار كرا.
لە لایەكی دیكەیشەوە، سەرەڕای ئەوەی یانەی هەریر لە نێو یاریگەی سنوور خاڵێكی بەدەستێها، بەڵام بە هەمان هۆكاری حاجیاوا، هەریر بە دۆڕاو 3 ـ 0 هەژمار كرا.