ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
یانەی مانچێستەر سیتی لە بەیاننامەیەكدا رۆیشتنی كیڤن دیبرۆینی ناوەراستكاری بەلجیكی لە كۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند و یانەی ریال مەدریدیش رەتی دەكاتەوە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە و پێشبینی دەكرێت یانەكانی سعوودیە دەرگایان بەڕووی ئەو یاریزانە بكەنەوە، لە لایەكی دیكەیشەوە، پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مان سیتی به دڵته‌نگییه‌وه دەڵێت: بەهۆی رۆیشتنی دیبرۆین هەست بە رۆژێكی زۆر ناخۆش و خه‌مناك دەكەم و پێویستە په‌یكه‌رێك له‌به‌رده‌م یاریگه بۆ ئەو یاریزانە دروست بكرێت.
باشترین ناوەراستكاری مێژووی پرێمەرلیگ ماڵئاوایی دەكات
دوای 10 ساڵ كیڤن دیبڕۆین بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مانچێسته‌ر سیتی جێبهێڵێت كه دیبڕۆین له‌گه‌ڵ سیتیزن شه‌ش ناسناوی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستھێنا و به سه‌ركردایه‌تی ئەم ناوەراستكارە بەلجیكییە مان سیتی بۆ یەكەمجار بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، جگە لەوەش دیبرۆین وەكو باشترین ناوەراستكار و زۆرترین ئاسیست لە مێژوو دەمێنێتەوە.
دوای 10 ساڵ له به‌رده‌وامی چیرۆكه نایابه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كیڤن دیبڕۆین و مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌كجاری له یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه، ئەم یاریزانە وه‌كو مراویه ناشرینه‌كه له چێڵسی به‌ڕێكرا، به‌ڵام له ڤۆڵفسبۆرگ دره‌وشایه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد مانچێسته‌ر سیتی 76 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاره به‌لجیكییه‌كه خه‌رج بكات كه خۆی یه‌ك وه‌رز پێشتر ته‌نیا به 22 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڤۆڵفسبۆرگه‌وه كردبوو.
دیبڕۆین باشترین ساته‌كانی مێژووی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی نووسییه‌وه و تاهه‌تایه به یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی مێژووی پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه.
دیبڕۆین له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی به‌شداریی 413 یاریی كردووه، 106 گۆڵی تۆمار كرد و 174 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كردووه و هیچ كارتێكی سووری له‌گه‌ڵ مان سیتی وه‌رنه‌گرتووه.
دیبرۆین له وه‌رزی 2019 بۆ 2020 ریكۆردێكی مێژوویی دووباره كرده‌وه و له یه‌ك وه‌رز 20 گۆڵی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كرد و ژماره‌كه‌ی تیری هێنری یه‌كسان كرده‌وه و له ریزبه‌ندی زۆرترین ئه‌سیستیش له دوای رایان گیگز زۆرترین ئه‌سیستی له پرێمه‌رلیگ كردووه.
دیبرۆین له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌وره‌ترین مێژووی تۆمار كرد، شه‌ش جار بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ كه چوار جاریان له‌سه‌ریه‌ك بوو دیبڕۆین سه‌ركردایه‌تی مان سیتی كرد و له وه‌رزی 2022 بۆ 2023 یه‌كه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگی له مێژووی یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
دیبڕۆین له‌گه‌ڵ مان سیتی ناسناوێكی مۆندیالی یانه‌كان و دوو ناسناوی جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند و پێنج ناسناوی جامی كاراباوی بردووه‌ته‌وه دوو جار به باشترین یاریزانی وه‌رزی یانه‌ی مان سیتی دیاریكراوه و دوو جاریش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگی بردووه‌ته‌وه.
پێكانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وایكرد دیبڕۆین له‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداریی 31 یاریی بكات كه زۆرینه‌ی به یه‌ده‌گ به‌شداری كردووه چوار گۆڵی تۆمار كرد و حه‌وت گۆڵیشی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كرد.
كیڤن دیبڕۆن داهاتووی دیار نییه و نازانرێت په‌یوه‌ندی به چ یانه‌یه‌كه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه روونه له مێژووی تۆپی پێی ئینگلاند و پرێمه‌رلیگ و مان سیتی ناوی به زێڕ ده‌نووسرێته‌وه و له ریزی لامپارد و جیرار و سكۆڵز ناوی ده‌هێنرێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە گوایە ریال مەدرید گرینگی بە كیڤن دی برۆین بدات، لەمبارەیەوە نووسیویەتی: فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەنییە یاریزانێكی سەرووی 33 ساڵی وەكو دیبرین بگوازێتەوە.
لێدوانەكانی گواردیۆلا لەبارەی دیبرۆین
پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی لەگەڵ دی برۆین شەش نازناوی پرێمەرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، لە كۆتایی ئەم وەرزە بەیەكجاری ئەم دووانە لەیەكتر جیا دەبنەوە و دیبرۆین دوای 10 ساڵ بە یەكجاری ریزەكانی مان سیتی جێدەهێڵێت.
پێپ گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەمشێوەیەی خوارەوە باسی رۆیشتنی كیڤن دی برۆین كرد:
رۆژێكی زۆر ناخۆشه بۆ یانه‌كه، دیبڕۆین له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مالئاواییمان لێده‌كات، له ده ساڵی رابردوو له‌گه‌لمان بوو به‌شێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كان، بیهێنه به‌رچاوتان ئه‌ومان له‌گه‌ڵ نه‌بووایه، رۆژێكی زۆر ناخۆشه و دووباره یادی رۆیشتنی كۆمپه‌نی و ئه‌گوێرۆ و داڤید سێلڤا ده‌كه‌مه‌وه، بۆیه ناوی ئه‌و یاریزانانه‌م هێنا چونكه دیبڕۆینیش وه‌كو ئه‌وانی بۆ یانه‌كه پێشكه‌ش كرد، دلخۆشم كه ده یاریمان هێشتا له وه‌رزه‌كه ماوه و هیوادارم ببێت به 11 یاریی، شه‌ش یاریی له یاریگه‌ی خۆمان ده‌بێت و دڵنیام هانده‌ران به رێز و خۆشه‌ویسیتییه‌كی زۆره‌وه پێشوازی له دیبڕۆین ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ بینیم نووسرابوو دیبڕۆین به‌شداری 280 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه هه‌ربۆیه پێموایه ناوی له مێژووی گه‌وره‌كانی پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه و به یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی خوله‌كه داده‌نرێت، ناكرێت بڵێم باشترین یاریزانی مێژووی مان سیتییه چونكه له بیست بۆ سی ساڵی رابردوو كۆمه‌لێك یاریزانی زۆر نایاب له‌م یانه‌یه یارییان كردووه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم یه‌كێكه له باشترینه‌كان، ئاسته جێگیره‌كه‌ی زۆر سه‌رسامی كردم به‌ڵام له یه‌ك ساڵ و نیوی رابردوو زۆر تووشی پێكان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌میشه هه‌وڵی باشتری ده‌دات، به‌راستی تا ئێستا نازانم دیبرۆین به‌شداری مۆندیالی یانه‌كان ده‌كات یان نا ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر خۆی، پێویسته ئه‌و بڕیار بدات، چونكه كاره‌كه مه‌ترسیداره و ئه‌وكاتیش گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه له‌گه‌ڵمان، به‌راستی دیبرۆین شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌فسانه‌كانی پێشوو په‌یكه‌رێكی له‌به‌رده‌م یاریگه‌ی ئیتیحاد بۆ دروست بكرێت.