بارزان ئەکرەم – هەولێر
محه‌مه‌د یوسف له 1975 له‌دایك بووه، نزیكه‌ی 24 ساڵ یاریی كردووه، زۆرترین ماوه‌ی یاریكردنی له‌یانه‌ی دهۆك بووه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر، سێمێڵ و زاخۆش كردووه.
رووداوه له‌بیرنه‌كراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د یوسف بۆ ئه‌و رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له‌یانه‌ی دهۆك بوو كه ئه‌وكات ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی خولی نایابی عێراق و یانه گه‌وره‌كانیان ده‌كرد، یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام یانه‌كانی به‌غدا باشتر و به‌هێزتربوون، وه‌رزی 1998 – 1999، له‌نێو یاریگه‌ی گه‌ل یارییان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا، كه ئه‌وكات نه‌وره‌سه‌كانی زه‌ورا یه‌كێك له‌به‌هێزترین یانه‌ی خوله‌كه بوو.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م دهۆكییه‌كان گۆڵێكیان لێ تۆمار ده‌كرێت، تیپی نه‌وره‌سه‌كانی به‌غدا به‌هێز بوون، چونكه چه‌ند یاریزانیكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیان له‌گه‌ڵ دابوو، ورده ورده له‌كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه نزیك ده‌بوونه‌وه، هاوار و دروشمی هانده‌رانی زه‌ورا یاریگه‌ی گه‌لی نیوده‌وڵه‌تی ده‌هه‌ژاند، له‌م یارییه یاریگه پڕبوو له‌هانده‌رانی زه‌ورا كه زیاتر له 20 هه‌زار هانده‌ران ئاماده‌ی یارییه‌كه بوون.
یاریكردن له‌دژی نه‌وره‌سه‌كانی به‌غدا و له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو هانده‌ره بۆ هه‌ر یاریزانێك و یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د یوسف كردی بۆ زه‌وراییه‌كان شۆكهێنه‌ربوو، كاتێك له‌خوله‌كی 80 تۆپێكیان به‌رزكرده‌وه، محه‌مه‌دیش به‌رزده‌بێته‌وه به‌سه‌ر به‌رگریكارانی زه‌ورا سه‌رده‌كه‌وێت و به لێدانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڵه هه‌رچی هانده‌ری نێو یاریگه‌یه كپ و بێده‌نگ ده‌بن، ده‌نگیان لێ ده‌بڕێت و نوزه‌یان نامێنێت و یاریگه‌ش كشومات ده‌بێت.
یاریی به‌یه‌كسانبوون كۆتایی دێت و خاڵێكیان له قوڕگی شێر وه‌رگرت، رۆژی دواتر هه‌رچی رۆژنامه‌ی به‌غدا هه‌یه ستایشی ئاستی یاریزانه باڵابه‌رزه‌كه‌ی دهۆك ده‌كه‌ن، كه شایسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، كه ئه‌وكات ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ربوو، دوای ئه‌و رووداوه راسته‌وخۆ بانگهێشتی هه‌ڵبژاردی سێ شێره‌كه ده‌كرێت.
نزیكه‌ی مانگیك له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مه‌شق و راهێنان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌ی كه محه‌مه‌د و ده‌یان یاریزانی دیكه‌ی كوردستان دووچاری هاتوون، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌په‌رستییه كه به‌هۆی كوردبوونیانه‌وه له‌زۆربه‌ی ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بێبه‌ش ده‌كرێن، هه‌میشه یاریزانه كورده‌كان مافی به‌شداریكردنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لێ زه‌وت ده‌كرێت و ئه‌و مافه به‌ناڕه‌وا ده‌ده‌نه یاریزانانی نێو یانه‌كانی شاری به‌غدا.