ریاڵ مەدرید دڵی بەو هیواخواستنەی (هۆیسن) خۆشە بۆ پەیوەندیكردن بە شایانەوە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ریاڵ مەدرید دڵی بەو هیواخواستنەی هۆیسن خۆشە بۆ پەیوەندیكردن بە شایانەوە

یانەی ریاڵ مەدرید، هیوای وایە بەرگریكارێكی دڵخوازی بباتە ریزەكانیەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەو بەرگریكارە خۆی ڕایگەیاندووە پێی خۆشە بچێتە ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، كە دی هۆیسن، بەرگریكاری یانەی پۆرنمۆسی ئینگلیزی، ئاشقی ریاڵ مەدریدە و دەیەوێ بۆ ماوەی ساڵانێكی زۆر درێسەكەی بفرۆشێ.
هۆیسن لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كردووە، كاتێك ویستیان بڕوای پێ بێنن بەوەی هەڵبژاردەی ژێر تەمەن 19 ساڵانی هۆڵەندا جێ بهێڵێت و یاری بۆ ماتادۆر بكات.
ئاماژەی بەوەش كردووە هۆیسن لەسەر ڕێگەیەكی دروستە بۆ بەدیهێنانی خەونەكەی، ریاڵ مەدردییش سەرسامە بە شێوازی یاریكردن و مامەڵەی ئەو یاریزانە 19 ساڵانە. لەگەڵ بوونی فشاری هاندەرانی رۆتردام لە یاریی ئیسپانیا و هۆڵەندا.
سەرچاوەكانی نێو یانەی ریاڵ مەدرید، ڕایانگەیاندووە: ئێمە دەزانن كە یاریزانێكی ناوازەیە، بەڵام ئێستە دڵنیا بووینەوە لەوەی كە كاسەتییەكی پێویستە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
ڕیاڵ مەدرید پێی وایە كە هۆیسن بە شێوەیەكی باش خۆی لەگەڵ ڕائوویل ئەسینسیۆدا خۆی دەگونجێنێ و لە داهاتوودا هێڵێكی بەرگریی پتەو بنیات دەنێن.
رۆژنامەكە باسی لەوە كرد: دەرچوونی هۆیسن لە خولی ئینگلیزی ئاسان نابێ، ریاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ڕكەبەری لەگەڵ سێ یانەی گەورەی وەكوو چێڵسی، مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول دەبێتەوە.
ریاڵ مەدرید دەرك بەوە دەكا، كە واژۆكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە هەرزان نابێ، بەمڵام هیوای وایە بەو ڕاگەیاندن و خواستەی هۆیسن بەوەی پێی خۆشە بێتە ریاڵ مەدرید، هاوكارییان بكا.
دیان هۆیسین خۆی سەلماندووە وەكوو یاریزانێكی بەرگریكاری ئاستباڵا، بووەتە ڕەهەندێكی سەرەكیی لە پێكهاتەی ئەراولا، لە ژێر سەرپەرشتیی لا فۆینتیشی چووە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەهای بازاڕیی بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەوە.

جارێكی تر پلاتەر و پلاتینی لە دۆسیەی گەندەڵی پەرێزپاك دەرچوون
جارێكی تر دادگەی سویسرا، سەرۆكی پێشتری یەكێتیی تۆپی پێی جیهان (جۆزێف پلاتەر) و سەرۆكی پێشووی یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (میشێل پلاتینی)ی لە دۆسیەی گەندەڵیدا پەرێزپاك و بێتاوان دەرخست، ئەو دۆسیەیە بۆ ساڵی 2025 دەگەڕێتەوە.
لە باری یەكەمدا لە ساڵی 2022ـدا، دادگەی جیاكاری سەر بە دادگەی فیدراڵی، وەڵامی داواكاریی گشتیی بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بۆ 20 مانگ نەدایەوە.
دوای تێپەڕینی 10 ساڵ بەسەر ئەو پرسەدا، لە لێكۆڵینەوە و دەرخستنی بڕیاری سەرەتایی، جارێكی تر پلاتینی و پلاتەر (69 و 89) ساڵ، بە تۆمەتی دەستخستنی ماڵی نایاسایی لەسەر حسابی فیفا، سكاڵایان لەسەر كرا، بەوەی خراپ مامەڵەیان لەسەر پرسی دارایی كردووە.
ئەمجارەش دادگە بێتاوانی هەردووكیانی سەلماند.