زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

 

* ئەمڕۆ لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026: ژاپۆن ـ سعوودیە 13:35، چین ـ ئوسترالیا 14:00، ئیندۆنیسیا ـ بەحرێن 16:45، كۆریای باشوور ـ ئوردن 14:00، فەڵەستین ـ عێراق 21:15، كوێت ـ عوممان 21:15، قیرغستان ـ قەتەر 16:45، ئێران ـ ئۆزبەكیستان 19:00، كۆریای باكوور ـ ئیمارات 21:16.
* بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیا عێراقییەكان، خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ دژی فەڵەستین 5 گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەی دەكات و پێشبینی دەكرێت ئیبراهیم باییش و ئاكام هاشم لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی دەكەن، رێبین سۆلاقا و میرخاس دۆسكی بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتەكانیان بۆ ئەم یارییە ئامادە نابن، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان بۆ ئەم یارییە گەشتی ئوردنیان كردووە.
* ماركۆ فەرج یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی عێراق بەشێوەیەكی لەناكاو تەندروستی تێك دەچێت و ئێوارەی دوێنێ بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانەیان كردووە، بۆ ئەم یارییەش لە لایەن خیسۆس كاساسەوە بانگهێشت ناكرێت.
* ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەكانی ئەفریقیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026: میسر ـ سیرالیۆن 22:00، تونس ـ مالاوی 00:00، بوتسوانا ـ سۆماڵ 16:00، كامیرۆن ـ لیبیا 22:00، نێجیریا ـ زیمبابوی 19:00، بەنین ـ باشووری ئەفریقیا 19:00، سودان ـ باشووری سودان 22:00.
* ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەكانی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026: مۆڵدۆڤا ـ ئیستۆنیا 20:00، ئیسرائیل ـ نەرویج 22:45، جبلتار ـ چیك 22:45، مۆنتینیگرۆ ـ دۆرگەكانی ڤارۆ 22:45، مەسەدۆنیای باكوور ـ وێڵز 22:45، لیشتنشتاین ـ كازاخستان 22:45.
* لە پاڵەوانییەتی تێنسی ماستەرزی میامی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی لە قۆناخی سێێەم رووبەرووی ئۆگۆ کارابێلی ئەرجەنتینی بووەوەو یارییەکەی لێبردەوە، جۆکۆڤیچ یارییەکەی بە ئاسانی بە دوو سێتی بێوەڵام بردەوە و گەیشتە قۆناخی شازە، ئەمەش لە كاتێكدایە جۆكۆی پاڵەوانی 24 جاری گراندسلام ژمارەی پێوانیەیی لە بردنەوەکانی تۆمار کردو 411ـەمین بردنەوەی بەدەستهینا، جۆكۆ لە 35 ساڵی رابردوو یەکەم تێنسزانە ئەم ژمارە بردنەوەیە بەدەست بێنێت، لە قۆناخی داهاتوو جۆکۆڤیچ رووبەرووی لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی دەبێتەوە.
* لە پاڵەوانییەتی تێنسی ماستەرزی میامی لە ئاستی خانمان جیسیکا پیگۆلا رووبەرووی مارتا کۆستیۆکی ئۆکراینی بووەوە و یارییەکەی لێبردەوە، پیگۆلا لەو یارییە ئەستەمی زۆری بینی تاوەکو یارییەکەی بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک بردەوە، جیسیکا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نۆزدە خولەک رکابەری کرد تاوەکو یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە و بلیتی قۆناخی شازدەی ماستەرزی میامی بری.
* ئاماندا ئەنیسیمۆڤای خانمە تێنسزانی ئەمریکی گەیشتە قۆناخی شازدە ماستەرزی میامی، دوای ئەوەی خانمە ئەمریکییەکە رووبەرووی میرا ئاندرێڤای رووسی بووەوە و یارییەکەی لێبردەوە، ئاماندا یارییەكەی لە ماوەی دوو کاتژمێر و چل و نۆ خولەک یارییەکەی یەکلا کردەوە و گەیشتنی بۆ قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتی تێنسی ماستەرزی میامی مسۆگەر کرد.