ریاڵ مەدرید ناوی دوو بەرگریكاری بۆ ماوەی گواستنەوەی هاوینە دەستنیشان كردووە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

یانەی ریاڵ مەدرید، ناوی دوو یاریزانی بەرگریكاری دەستنیشان كردووە تا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بیباتە ریزەكانیەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە، كە دوای هەڵسانگاندن و شیكردنەوەی ئاستی چەند یاریزانێك، یانەی ریاڵ مەدرید ناوی چەند دوو بەرگریكاری دەستنیشان كردووە تا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بیانباتە ریزەكانیەوە.
یەكێك لەو یاریزانانە دیان هۆیسینی یاریزانی یانەی پۆرنمۆسە و ئەوی تر جۆرێك هاتۆی یاریزانی یانەی ئەیساكس ئەمستردامە.
مێدیاكان باسیان لەوە كردووە هەردووكیان لە یاریی ئیسپانیا و هۆڵەندا ئامادە دەبن كە ئەمڕۆ دەكرێ و یەكشەممەی داهاتووش لە یاریی چارەكی كۆتایی نەتەوەكانی ئەورووپا بەشدارن.
مێدیاكە باسی لەوەش كردووە كە ئیبراهیم كۆناتی لە لیڤەرپوول، لۆكیپا لە (لایپزیگ) و سالیبا لە ئارسناڵ و هێشتا لەژێر چاودێریی یانەی ریاڵ مەدریددایە.
دەركی بەوەش كردووە: بەڵام هۆیسین تا ئێستە دیارترین بەربژێری بۆ ئەوەی بۆندەكەی سەر بگرێ.
ئاماژەی بەوەش كردووە: ناوی ڕائوول ئەسینسیۆش چووەتە لە شان یاریزانانی دیكەی لاوە لە ئەكادیمیای یانەكە، دڵنیاییەكی پێ دراوە، بەڵام ئەمە واتەی ئەوە نییە بە دوای یاریزانی بەهرەوەی بەرگریدا نەگەڕێن، بە تایبەت دوای ئەوەی هەلی دەستخستنی لینی یۆرۆ لە هاوینی ڕابردوو لە كیس یانەی ریاڵ مەدرید چوو.
ئاماژەی بەوەش كردووە: كارگێڕیی ریاڵ مەدرید، كار لەسەر وەبەرهێنانی ماوەدرێژ دەكات، لە ماوەی چاودێریی ورد و بەردەوامی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان. لە كۆتایی وەرزدا چارەنووسی پێكهاتەی ئێستە یەكلا دەكرێتەوە، بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە هێڵی بەرگرییەوە.
سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەش: هێشتا نیشانەی پرسیار لەسەر بەرگریكارانی ئێستەی یانەكە هەیە.
دووپاتیشی كردەوە: دەیڤید ئەلاباش نیشانەی چاكبوونەوەی پێوە دەركەوتووە و ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە یاریكردن و ڕكەبەری بكا بۆ جێگرتنەوە لە پێكهاتەی سەرەكیی یانەكە.
ئەو مێدیایە سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەش: بەڵام میلیتاو پێش كۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەیش ریاڵ مەدرید دەستبەرداری هیچ كام لەوان نابێ، بە تایبەت ئەلابا كە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2026ـە و میلیتاویش تا ساڵی 2028ـە.
لەو دۆخەدا، ریاڵ مەدرید زۆرتر بایەخ بە هۆیسین دەدا و وا دەردەكەوێ دیارترین بەربژێری یانەی ریاڵ مەدرید بێت.
سەرەڕای گفتوگۆكانی پێشتر، بەڵام هیچ ڕێككەوتنێك بەهۆی جیاوازیی داواكارییەكانی هەردوولاوە نەهاتووەتە دی.
هۆیسین خۆی سەلماندووە وەكوو یاریزانێكی بەرگریكاری ئاستباڵا، بووەتە ڕەهەندێكی سەرەكیی لە پێكهاتەی ئەراولا، لە ژێر سەرپەرشتیی لا فۆینتیشی چووە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەهای بازاڕیی بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەوە.
لە یاریی ئەمڕۆ پێنجشەممەی نێوان هۆڵەندا و ئیسپانیا، ناوێكی دیكە لەژێر چاودێریدا دەبێ، ئەویش جبریل هاتوی تەمەن 19 ساڵان دەبێ، كە وەكوو دڵ و چەقی بەرگری، یان بەرگریكاری چەپ یاری دەكا، بووەتە یاریزانێكی سەرەكیی پێكهاتەی ڕۆناڵد كۆمان و بەشداریی 5 یاریی نێودەوڵەتیی كردووە.