ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتووی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی به‌شێك له یانه‌كانی گرتووه، یانه‌ی چوارقوڕنه بووه دوایه‌مین یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه بڕیاری داوه به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه له خوله‌كه بكشێنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی گەڕی 22ـی خولی نایابی كوردستان لە بەرژەوەندی یانەی شێروانەی پێشەنگی خولەكە كۆتایی هات، بەوپێیەی یانە كەلارییە بەبێ ئەوەی بەرامبەر برایەتی یاریی بكات 3 خاڵی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا ركابەرەكانی یانە گەرمیاییەكە، زاخۆ و پێشمەرگە نەیانتوانی لەم هەفتەیە سەركەوتن تۆمار بكەن.
لە گەڕی 22ـی خولی نایابی كوردستان، یانەی هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیروانی نوێ سەردانی سلێمانی كرد، یانەكەی قەڵاومنارە یارییەكەی 3 ـ 0 دۆڕاند، بەمەش تووشی سێیەمین شكستی لەسەریەك بوو.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ رووبەڕبوونەوەی دەربەندیخان رێگایەكی دووری بڕی، بەڵام نەیتوانی بە خەونەكەی بگات و دوو خاڵی لەدەست دا، پێشمەرگە و دەربەندیخان یارییەكەیان بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات، بەمەش پێشمەرگە هەنگاوێك لە بردنەوەی نازناوەكە دووركەوتەوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەی برایەتی بەهۆی بایكۆتی یاریزانەكان نەیتوانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی شێروانە گەشتی كەلار بكات، بەمەش شێروانە بە براوە 3ـ 0 هەژمار كرا، یانە گەرمیاییەكە بە 46 خاڵ لە لوتكەی خولی نایابی كوردستان مایەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، یانه‌ی برایه‌تی قوفلی له ده‌رگای یاریگه‌كه‌ی داوه و یاریزانه‌كان 11 رۆژه هیچ مه‌شق و راهێنانێكیان نه‌كردووه و یاریزانه‌كان بایكۆتی مه‌شقه‌كانیان كردووه چونكه زیاتر له 90 رۆژه هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و بڕیاریشیانداوه تاوه‌كو مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن نه‌گه‌ڕێنه‌وه راهێنانه‌كان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی برایه‌تی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی یاریی به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه، به‌ڵام هیچ ئومێدێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یارییه بكرێت، به‌وپێیه‌ی یونس سلێمانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و بڕیاری داوه نه‌گه‌ڕێته‌وه راهێنانه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی چوارقوڕنه دره‌نگایی شه‌وی سێشه‌ممه بڕیاریاندا به فه‌رمی له خولی نایابی كوردستان بكشێنه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنه‌ره‌كه‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه زیاتر له 10 ده‌فته‌ر دۆلار یانه‌كه قه‌رزداره و ناتوانن مووچه‌ی یاریزانه‌كان دابین بكه‌ن، ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه خوله‌كه تاوه‌كو كێشه داراییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ئارارات به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك یاریی له خوله‌كه بكات كشایه‌وه، یانه‌ی سه‌یدسادقیش پێش ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان ته‌واو بكات كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه راگه‌یاند، ئێستا یانه‌كانی برایه‌تی و چوارقوڕنه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كه‌ن.