بارزان ئەکرەم – هەولێر
ساڵی 1982 كاتێك فازڵ عه‌باس ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی كوردستان له‌ترۆپكی ئاستیدا ده‌بێت، بۆ به‌شداریكردن له‌جه‌نگی عێراق و ئێران كه هه‌شت ساڵی خایاند ناوی له‌ریزی سوپای عێراق دێته‌وه، كه ئه‌وكات زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه سه‌ربازی سوپای عێراق ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتر بوو لە مانەوەیان له ژیان، به‌ڵام تۆپی پێ وایكرد لە مردن دووری بخاتەوە
فازڵ عه‌باس كه سه‌ره‌تا له ریزی یانه‌ی عومالی شاری هەولێر ده‌ست به یاریی ده‌كات و دواتر له ساڵانی 1978 تا 1982 له‌ریزی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه و ساڵی 1982 بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بانگهێشت ده‌كرێت و له یوگسلاڤیا به‌شداریی پاڵه‌وانێتی ریكا ده‌كه‌ن و له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌رامبه‌ر سوید گۆڵی بردنه‌وه بۆ شێره‌كانی رافیده‌ین تۆمار ده‌كات و له نێو هه‌شت هه‌ڵبژارده پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر خۆشی به‌شداریكردنی له‌و پاڵه‌وانێتییه لێ تاڵ ده‌بێت و ناوی له ریزی سوپای عێراق دێته‌وه كه ئه‌وكات به‌شداریكردن له جه‌نگی عێراق و ئێران ناچاریی بووه.
كاتێك فازڵ عه‌باس بانگهێشتی ریزی سوپا ده‌كرێت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چوون به‌شداریی جه‌نگیان ده‌كرد دوای ماوه‌یه‌ك بێسه‌روشوێن ده‌بوون یان ته‌رمه‌كانیان ده‌هاته‌وه و جه‌رگی دایك و باوكیان ده‌سووتا، دوای ئه‌وه‌ی فازڵ له‌وه بێهیوا ده‌بێت خۆی له چوونی بۆ ریزی سوپا بدزێته‌وه، به‌ناچاریی ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربازگه‌ی هه‌ولێر خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو تونێلێكی تاریك كه هیچ تروسكاییه‌ك له‌و سه‌ری تونێله‌كه دیار نه‌بوو، له‌ناكاو چه‌ند كه‌سێك له یانه‌ی جه‌یشی شاری به‌غدا دێنه هه‌ولێر به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌ی داوای لێده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیی به‌یانه‌كه‌یانه‌وه بكات، به‌مه‌ش له چوونی بۆ سوپای عێراق رزگاری ده‌بێت.
فازڵ عه‌باس ساڵی 1983 تا 1986 له ریزی یانه‌ی جه‌یش یاریی ده‌كات و نازناوی خول و جامی عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش به‌شداریی پاڵه‌وانێتی گشتی هیندستان و پاڵه‌وانیه‌تی ئیندۆنیسیا ده‌كات و پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنن. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵيش له ریزی یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین یاریی ده‌كات ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه ریزی یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌كه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی عێراق سه‌رده‌خه‌ن.
فازڵ عه‌باس راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی برایه‌تی، پێشكه‌وتن، هه‌ندرێن، برووسك، كۆیه و سۆرانی كردووه، كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی كوردستان و یانه‌ی پێشكه‌وتنیش بۆ ریزی یانه نایابه‌كانی كوردستان سه‌ر ده‌خات.