هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بە بەشداریی 20 یانەی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان دەستی پێکرد و دوو یانەی دەگەنە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش بوون و بەیەک قۆناغ یاری دەکەن، بەجۆرێک هەر یانەیەک یارییەک لە یاریگەی خۆی و یاریەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەکات.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بە گوێرەی شێوازی خولەکە بۆ ئەم وەرزەی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان ئەو 20 یانەیە دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و هەر کۆمەڵەیەی 10 یانە لە خۆ دەگرێت، یارییەکان بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە قۆناغی پاشکۆی خولەکە.
یارییەکانی ئەم وەرزە هەر پێنج ڕۆژ جارێک گەڕێکی یارییەکان بەڕێوەدەچن، لە قۆناغی پاشکۆدا خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە بەیەکەوە یاری دەکەن و براوەیان دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان و دۆڕاویان لەگەڵ براوەی هەردوو خاوەن پلەی دووەمی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان وەک بلیتی دووەم دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکان.
یانەکانیش بەمشێوەیە دابەشکراون: – کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش، کۆمەڵەی دووەم: بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیڤا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان.
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی یەکەم بەمشێوەیە بوو:
هەڵەبجەی شەهید ٣-١ شێخان
باتیڤا ١-سفر باوەنوور
حاجیاوا سفر – سفر پەروەردە
بروسک ٢-٢ بەختیاری
خەبات ١-٢ خەلیفان
سەنگەسەر ٢-٢ ئاسۆ
مەخموور ٣-١ هەریر
شیلادزێ ١-سفر خەڵاتی پێنجوێن
بەردەڕەش ٢-١ شارەزوور
خانەقین ٣-١ سنوور
خشتەی یارییەکانی گەڕی دووەم بەمشێوەیە دەبێت:
هەینی ٢١/٣/٢٠٢٥
کۆمەڵەی یەکەم:
هەریر – سەنگەسەر – یاریگەی هەریر
ئاسۆ – شیلادزێ – یاریگەی ئاسۆ
شارەزوور – مەخموور – یاریگەی شارەزوور
خەڵاتی پێنجوێن – خانەقین – یاریگەی خەڵات
سنوور – بەردەرەش – یاریگەی سۆران
شەممە ٢٢/٣/٢٠٢٥
کۆمەڵەی دووەم:
باوەنوور – هەڵەبجەی شەهید – یاریگەی باوەنوور
شێخان – حاجیاوا – یاریگەی شێخان
بەختیاری – باتیڤا – یاریگەی بەختیاری
پەروەردە – خەبات – یاریگەی پیشەسازی
خەلیفان – بروسک – یاریگەی خەلیفان
خشتەی یارییەکانی گەڕی سێیەم بەمشێوەیە دەبێت:
پێنجشەممە ٢٧/٣/٢٠٢٥
کۆمەڵەی یەکەم:
سەنگەسەر – شیلادزێ – یاریگەی سەنگەسەر
مەخموور – سنوور – یاریگەی مەخموور
هەریر – شارەزوور – یاریگەی هەریر
بەردەرەش – خەڵاتی پێنجوێن – یاریگەی بەردەرەش
خانەقین – ئاسۆ – یاریگەی خانەقین
هەینی ٢٨/٣/٢٠٢٥
کۆمەڵەی دووەم:
هەڵەبجەی شەهید – حاجیاوا – یاریگەی هەڵەبجەی شەهید
باتیڤا – خەلیفان – یاریگەی باتیڤا
باونوور – بەختیاری – یاریگەی باوەنوور
بروسک – پەروەردە – یاریگەی فرانسۆ٢
خەبات – شێخان – یاریگەی خەبات
سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر ٢:٣٠ بەڕێوەدەچن.