ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
* هانزفلیک راهێنەری یانەی بارسێلۆنا: دڵخۆشم بە سەركەوتن دژی یانەیەکی سەختی وەک ئاتڵێتیکۆ مەدرید، دەمزانی کاتی سەرکەوتنە دوای سێ یاری بێ بردنەوە بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید، یاریزانەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، پێموابێ یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، لەکۆتاییدا دڵخۆشبووین، لە بیست خولەکدا چوار گۆڵمان کرد، شانازی بە تیپەکەم دەکەم پێموابێ هەموو کەسێک دەزانێت هێزی دەروونی تیپەکە زۆر باشە، هەرگیز کۆڵ نادەن ئەمە شێوازی یاری کردنەم بەدڵە، پیموانییە ئیمە ناسناوەکانمان یەکلا کردبێتەوە، هێشتا رێگایەکی دوور‌و درێژمان لەبەردەمە، بەڵام ئەمە زۆر باشبوو توانیمان بگەڕێینەوە سەرووی ریزبەندی، هەرچەندە یارییەکی کەمترمان کردووە ئەمە هەستێکی خۆشە.
* دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتڵێتیكۆ مەدرید: پیرۆزبایی لە بارسێلۆنا دەکەم بۆ ئەو هێزەی لە دواساتەکان پیشانیاندا، ئێمە بەباشی دەستمان پێ‌کرد و بە دوو گۆڵ پیشکەوتین، بەڵام نەمانتوانی بەم ئاست و روحیەتە بەردەوام بین، لە رووی بەرگرییەوە بەهێز نەبووین و کێشەمان هەبوو، گۆڵی یەکەمی ئەوان هێزی زیاتری بە ئەوان بەخشی بووە هۆکار بتوانن بگەڕێنەوە، هێرشی پێچەوانەمان هەبوو هەلی زۆرمان هەبوو بەڵام نەمانتوانی سود وەرگرینم دەبوو باشتر مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەین، ئەوان بەگۆڵێکی کە بەختی لەگەڵدابوو پێشکەوتن، بەڵام ئەمە بەشیکە لە تۆپی پێ، ئەمڕۆ بەخت لەگەڵ ئەوان بوو، ئێمە پێویستە بیر لە یاری داهاتوو بکەیەنەوە بەرامبەر ئیسپانیۆل، بۆ ئێمە گرنگە تاوەکو کۆتایی بەردەوام بین لەوەی ئاستی بەرز نیشان بدەین.
* دوای ئه‌وه‌ی ئارسێناڵ به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دێربی له‌نده‌نی پرێمه‌رلیگ له چێڵسی برده‌وه، میكێل ئارتێتای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ رایگه‌یاند دڵخۆشم كە لەو یارییە زۆر به‌هێز بووین و زۆر به‌باشی هێرشمان برو و گۆڵه‌كه‌شمان له كاتێكی زۆر باش‌دا كرد.
* میكێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسێناڵ: ده‌كرا گۆڵی زیاتر لە چێڵسی بكه‌ین، به‌ڵام گرینگ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵه‌كه‌یه، روحیه‌تی یانه‌كه بۆ من هه‌موو شتێكه ئه‌مرۆ پیشانماندا ده‌توانین رووبه‌رووی تیپی زۆر كوالێتی به‌رز ببینه‌وه، میرینۆ له ژیانیدا له هێرشبردن یاریی نه‌كردووه به‌ڵام ئه‌و تێده‌گات و له‌به‌ر یانه‌كه ده‌یكات، گرینگ ئه‌وه‌یه تیپه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، منیش له‌و تێده‌گه‌م و سوپاسی ده‌كه‌ین كه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كات، من سورم له‌سه‌ر قسه‌كه‌م، به‌ڵێ چێڵسی به‌هێزترین هێڵی هێرشبردنی خوله‌كه‌ی هه‌یه، ده‌توانن له قوڵایی و له باڵه‌كانیش مه‌ترسی دروست بكه‌ن بیریشمان نه‌چێت ئه‌مرۆ چه‌ندین یاریزانی باشیان له‌گه‌ڵ نه‌بوو، بیر له جیاوازی خاله‌كان ناكه‌مه‌وه ته‌نیا ده‌بێت یارییه‌كه‌ی فوڵهام ببه‌ینه‌وه.
* نیوكاسڵ یوانیتد له یاریی كۆتایی جامی كاراباو له وێمبڵی ستادیۆم رووبه‌رووی لیڤه‌رپوول بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، له خوله‌كی 45 دان بێرن گۆڵی یه‌كه‌می نیوكاسڵی تۆمار كرد، له خوله‌كی 52 ئالێكسانده‌ر ئیساك ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو هێنده، ئه‌گه‌رچی له دوایین خوله‌كه‌كان فیدریكۆ كیێزا گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپوول كرد، به‌ڵام نیوكاسڵ یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، نیوكاسڵ یونایتد دوای حه‌فتا ساڵ ناسناوێكی به‌ده‌ستهێنا و بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو بووه پاڵه‌وانی جامی كاراباو.
* تیپی خانمانی نەسڕی سعوودی، بە بردنەوەیان بەرامبەر خانمانی ئەهلی، بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بونە پاڵەوانی خولی نایابی سعوودیە. تیپی خانمانی نەسڕی سعوودی، دوو گەڕ پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە و لە یاریگای خۆی، میوانداریی خانمانی ئەهلی کرد و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و پێشوەختە نازناوەکەیان یەکلایی کردەوە. بەمەش خانمانی نەسڕ شازدەیەمین بردنەوەی لەسەر یەکیان بەدەستهێنا، بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک ناسناوی خولی نایابی سعوودیەیان بەدەستهێنا.