گرینگترین و ورترین ئاماره‌كانی خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

دوای یارییەکانی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان، ژمارەی کارتە زەرد و سوورەکان کە بە ڕووی یاریزانان بەرزدەکرێنەوە لە زیاد بووندایە، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.

کۆمەڵێک ئامار لەسەر خولەکە
دوای تێپەڕبوونی 22 گەڕ شێروانە زۆرترین یاری بردۆتەوە کە 13 یاریە، چوارقوڕنە لە کۆی 20 یاری کە ئەنجامی داوە 11 یاری یەکسان بووە کە زۆرترینە، شێروانە و زاخۆ زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە کە 44 گۆڵە، سەیدسادق زۆرترین گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە کە 45 گۆڵە.
تا ئێستا 43 لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمارکراون، لەو ژمارەیە 37 لێدانی سزا كراوه‌ته‌ گۆڵ و شەش لێدانیان بە فیڕۆ دراون.
رکەبەری گۆڵکاری خولەکە بەهێزە، تا ئێستا فەرحان شکور بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە، بەڵێن فایەق یاریزانی چوارقوڕنە و فرانسیس دادزی لە پێشمەرگەی هەولێر بە 12 گۆڵ لە پلەی دووەم دێن و عومەر بیبۆ لە زاخۆ 11 گۆڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت، محەمەد والح لە شەقڵاوە 10 گۆڵی هەیە و لە پلەی چوارەم دێت، محه‌مه‌د خەلیل لە برایەتی و جۆرجی لویس لە یانەی زاخۆ و بیلال سالح لە یانەی شێروانە هه‌ریه‌كه‌یان 9 گۆڵیان هەیە و لە پلەی پێنجەم دێن، گێلێرمی سانتۆس لە زاخۆ 8 گۆڵی هەیە و لە پلەی شەشم دێت، نیعمەت عارف لە یانەی پیشەسازی و گەیلان بورهان لە چوارقوڕنە و فەرزندە محەمەد لە دەربەندیخان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 7 گۆڵ پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانیان گرتووە.

ژمارەی کارتە زەرد و سوورەکان
تا ئێستا لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە 151 یاری کە ئەنجامدراوە، 389 گۆڵ تۆمار کراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک 5.2 گۆڵە، لەو ژمارەیە 138 گۆڵیان لە نیوەی یەکەم و 251 گۆڵیان لە نیوەی دوومدا تۆمار کراون، گەڕی یەکەمی خولەکە زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمارکراوە کە 24 گۆڵە، ڕێژەی کارتە ڕەنگاو ڕەنگەکان لەبەرزبونەوەدایە و 685 کارتی زەرد بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە و لە کۆی ئەو 151 یارییە 41 کارتی سوور به‌كارهاتووه‌، گەڕی شازدەمی خولەکە زۆرترین ژمارەی کارتی تێدا بەرزکراوەتەوە کە 43 کارتی زەرد و 3 کارتی سوورە.
ڕیزبەندی کلین شیت
دوای تێپەڕبوونی22 گەڕ بەسەر یارییەکاندا ژمارەیەک گۆڵپارێز ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکانیان پێشکەش دەکەن و توانویانە زۆرترین جار پارێزگاری لە گۆڵی تیپەکانیان بکەن، ڕیزیبەندی زۆرترین کلین شیتیش تا ئێستا بەمشێوەیە:
1- گەیلان سادق– یانەی هەندرێن 9 کلین شیت
2- نیما عەزیز – یانەی دەربەندیخان، چوارقوڕنە 7 کلین شیت
3- عەباس یابر – یانەی ئاکرێ 6 کلین شیت
4- ڕەوەند عجیل – یانەی هەولێر 6 کلین شیت
5- هۆگر عەلی – یانەی زاخۆ 6 کلین شیت