کیان باهۆز مستەفا بووە پاڵەوانی هەولێر لە تێنسی سەر زەوی

کیان باهۆز مستەفا پلەی یەکەمی بە دەستهێنا لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولیر.

ئەم پاڵەوانیەتییە یەکێتی تێنسی سەر زەوی هەولێر ڕێکی خستبوو بۆ ئاستی تەمەنی ژێر دە ساڵ ((JTI)) بۆ سنووری پارێزگای هەولێر ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی ئاداری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.
پێشتر کیان باهۆز مستەفا دووەم بوو لەسەر ئاستی عێراق لە تێنسی سەر زەوی.
کیان ئێستا یاریزانی یەکێتی تێنسی سەر زەوی هەولێر و عێراقە. کیان تەمەن (٩) ساڵ ماوەی چوار ساڵە چۆتە ناو یاری تێنس و لە لایەن ڕاهێنەر ( بژار ئەکرەم) ڕاهێنان دەکات لە یاریگای یەکێتی تێنسی سەر زەوی هەولێر و یارگای پارکی پێشمەرگە.