زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەر دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەكانی كوێت و فەڵەستین بۆ یەكەمجار بانگهێشتی هاڕوون ئەحمەدی ناوەراستكاری یانەی دهۆكی كرد.
* خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر كوێت و فەڵەستین كە بڕیارە لە رۆژانی 20ـی ئەم مانگە و 25ـی ئەم مانگە ئەنجام بدرێن، بانگهێشتی 7 یاریزانی كوردی كردووە كە پێكهاتوون لە: رێبین سۆلاقا، میرخاس دۆسكی، ئاكام هاشم، ئالای فازڵ، هاڕوون ئەحمەد، ئوسامە رەشید، یوسف ئەمین.
* ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یۆرۆپالیگ ئەم یارییانە دەكرێن: لازیۆ ئیتاڵیا ـ ڤیكۆریا پلزن چیك 20:45، ئینتراخت ئەڵمانیا ـ ئایاكس هۆڵەندا 20:45، ئاتڵێتیك بلباو ئیسپانیا ـ رۆما ئیتاڵیا 20:45، تۆتێنهام ئینگلاند ـ ئەلكەمار هۆڵەندا 23:00، لیۆن فرەنسا ـ ستیوا بوخارست رۆمانیا 23:00، گلاسكۆ رێنجەرز سكۆتلاندا ـ فێنەرباهچە توركیا 23:00.
* ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسلیگ: فیۆرێنتینا ئیتاڵیا ـ پاناسیناكۆس یۆنان 23:00، ڤیتۆریا گیماریش پۆرتوگال ـ ریال بێتیس ئیسپانیا 23:00، چێڵسی ئینگلاند ـ كۆپنهاگن دانیمارك 23:00، لیگا وارشۆ پۆڵەندا ـ مۆڵدە نەرویج 23:00.
* هانزی فلیك راهێنەری یانەی بارسێلۆنا: پێدری لە پێگەی خۆی باشترین یاریزانی ئێستای جیهانە.
* خاتوو تایا هاوژینی رافینیا پەیامێك بۆ پیاوەكەی دەنێرێت و دەڵێت: شانازیت پێوە دەكەم خۆشەویستەكەی ژیانم، تۆ باشترین كەسایەتیت هەیە بۆ من و منداڵەكان، تۆ هەم بۆ ژیانی خێزانی و هەم بۆ پیشەكەشت لە نێو یاریگە بەهرەمەند و تایبەتی. تۆ باوكێكی سەرسوڕهێنەر و یاریزانێكی پرۆفیشناڵی بێ وێنەی.
* بە گوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا، لە چەند كاتژمێری داهاتوو، یانەی بایرن میونشن بە فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی كیمیچ رادەگەیەنێت، بەمەش یانەكانی بارسێلۆنا و ئارسێناڵ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانهە بێهیوا دەكات.
* لامین یامال ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا: زۆر بێزارم لە بەكارهێنانی دروشمی رەگەزپەرستی، بەڵام هەرگیزی گرینگی پێنادەم و رێگە نادەم هیچ كاریگەرییەك لەسەرم دروست بكات.
* ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، زاخۆ لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە، لیژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێ عێراق، تانەکەی یانەی زاخۆی پەسەند کرد و بەمەش هاندەرانی یانەکە لەم یارییە دەتوانن لە یاریگا ئامادەبن بۆ هاندانی یانەکەیان. بەوپێیەی هەفتەی رابردوو بەهۆی کێشەکانی یاری نێوان زاخۆ و کارەبا بڕیاردرا بە سزادانی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ یارییەک و هەروەها پێ بژاردنی یانەکەی بە 25 ملیۆن دینار، دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە کارگێری یانەی زاخۆ، تانەی لە بڕیارەکەدا و تانەکەش لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری لە یەکێتی تۆپی پێ عێراق پەسەند کرا و سزای هاندەران لەسەر یانەکە هەڵوەشایەوە.