رکەبەریی گەیشتن بە خولی نایابی کوردستان گەیشتە لوتکە و دوو گەڕی داهاتوو چارەنووسی ئەو دوو یانەیە ئاشکرا دەبن کە دەگەنە خولی نایابی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە یارییەکانی گەڕی چواردەیەمی خولەکە بەڕێوە دەچن
بە بەشداریی ١٥ یانە و بە شێوازی یەک قۆناغ، سێزدەیەم گەڕی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوە چوو، لەم گەڕی یارییەکانی خولەکەدا هەریەک لە یانەکانی کۆیە، قەڵادزێ، خاک و هەڵۆ، زانکۆی جیهان، بازیان، سەرکەوتنیان تۆمار کرد و ڕکەبەری گەیشتن بە خولی نایابی کوردستان گەیشتە لوتکە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو یارییەکانی گەڕی چواردەیەمی خولەکە بەڕێوە دەچن.

هەفتانە یارییەکان ئەنجام دەدرێن
هاوشێوەی وەرزی رابردوو خولەکە بەیەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت، دوای کشانەوەی یانەی سلێمانی پازدە یانە بەشداری خولەکە دەکەن، هەر یانەیەی ١٥ یاری ئەنجام دەدات، بەجۆرێک یارییەک لەسەر یاریگەی خۆی و یارییەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات، هەفتانە یەک گەڕ لە یارییەکان بەڕێوەدەچن، بە پێچەوانەی خولی نایابی کوردستان کە ٥ ڕۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام دەدرێن، خاوەنی دوو یانەی پلەکانی یەکەم و دووەم سەردەکەون و دوو یانەی کۆتای ڕیزبەندی دادەبەزن بۆ خولی پلە دووەکان، بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان،
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی سێزدەم:
کفری ١ – ٣ زانکۆی جیهان
تەناهی ١ – ٣ قەڵادزێ
شۆرجە سفر -٢ کۆیە
سێمێل سفر -١خاک
هەڵۆ ٢ – ١ دهۆک
چەمچەماڵ سفر – ٢ بەزیان
سۆران ٣ – ١ رواندز

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری یارییەکانی گەڕی سێزدەیەمدا ١٩ گۆڵ تۆمارکران، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یاریەک ٢،٧ گۆڵە، لەو ژمارەیە ١١ گۆڵیان لە نیوەی یەکەمدا بوون و ٨ گۆڵیان لە نیوەی دووەم بوون، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە یاریزانی یانەی سۆران شێرزاد حوسێن بوو لە خولەکی ٣ لە تۆڕی یانەی رواندز تۆماریکرد.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە:
١- تامۆ تینۆ – یانەی کۆیە ٩ گۆڵ
٢- مزگین عیسا – یانەی تەناهی ٦ گۆڵ
٣- بارزان قاسم – یانەی رواندز ٦ گۆڵ
٤-سەرمەد حەسەن – یانەی کفری ٥ گۆڵ
٥- ئەحمەد عومەر – یانەی شۆریجە ٥ گۆڵ
٦- حوسێن ئیبراهیم – یانەی قەڵادزێ ٥ گۆڵ
٧- سرود نایف – یانەی خاک ٥ گۆڵ
٧- هێمن عەلی – یانەی قەڵادزێ ٤ گۆڵ
٨- محەمەد عەلی – یانەی چەمچەماڵ ٤ گۆڵ
خشتەی یارییەکانی گەڕی چواردەیەم بەمشێوەیە خوارەوە بەڕێوەبچن:
بابان – چەمچەماڵ – یاریگەی زانکۆ
دهۆک – سۆران – یاریگەی دهۆک٢
بازیان – سێمێل – یاریگەی بازیان
کۆیە – هەڵۆ – یاریگەی کۆیە
خاک – تەناهی – یاریگەی خاک
زانکۆی جیهان – شۆرجە – یاریگەی فرانسۆ٢
قەڵادزێ – کفری – یاریگەی قەڵادزێ
رواندز چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- قەڵادزێ ٢٧ خاڵ
٢- هەڵۆ ٢٥ خاڵ
٣- خاک ٢٤ خاڵ
٤- زانکۆی جیهان ٢٢ خاڵ
٥- بازیان ٢١ خاڵ
٦- سۆران ٢١ خاڵ
٧- چەمچەماڵ ١٨ خاڵ
٨- کۆیە ١٦ خاڵ
٩- دهۆک١٣ خاڵ
١٠- تەناهی ١٢ خاڵ
١١- سێمێل ١٢ خاڵ
١٢- شۆرجە ١٢ خاڵ
١٣- کفری ١١ خاڵ
١٤- بابان ٩ خاڵ
١٥- ڕەواندز ٣ خاڵ
هێمن ئەسکەندەر – هەولێر