دوای تێپەڕبوونی ١٢ گەڕ بەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ٤١١ کارتی زەرد و ٢٨ کارتی سوور بە ڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە

  • یارییەکانی قۆناغی دوومی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا یانەی قەڵادزێ پێشەنگی یانەکانی گرتووە، لەماوەی ١٢ گەڕی ڕابردوودا کۆمەڵێک ئامار لە خولەکە هەن ڕۆژنامەی هەولێر ئەو ئامارانە دەخاتە ڕوو.

کۆمەڵێک ئامار لەسەر خولەکە

دوای تێپەڕبوونی ١٢ گەڕ هەڵۆ و قەڵادزێ زۆرترین یاریان بردۆتەوە کە ٧ یاریە، رواندز زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٨ یاریە، سۆران لە کۆی ١١ یاری کە ئەنجامی داوە ٦ یاری یەکسان بووە کە زۆرترینە، رواندز، بازیان و قەڵادزێ زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە کە ١٦ گۆڵە، رواندز زۆرترین گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە کە ٢٦ گۆڵە، یانەی سۆران کەمترین گۆڵی لێ تۆمار کراوە کە ٥ گۆڵە، سۆران و قەڵادزێ کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ١ یارییە، رواندز تاکە یانەیە تاکو ئێستا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە.

تا ئێستا ٢٠ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمارکراون، لەو ژمارەیە ١٦ لێدانیان کراون بە گۆڵ، سێ لێدانیان نەکراون بە گۆڵ

دوای تێپەڕبوونی یازدە گەڕ بەسەر خولەکەدا، تا ئێستا تامۆ تینۆ یاریزانی یانەی کۆیە بە ٨ گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە و مزگین عیسا لە یانەی تەناهی بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ لە پلەی دووەم دێ، سەرمەد حەسەن یاریزانی کفری و ئەحمەد عومەر یاریزانی شۆریجە بارزان قاسم یاریزانی رواندز، حوسێن ئیبراهیم یاریزانی قەڵادزێ بە ٥ گۆڵ لە پلەی سێیەم دێن و هێمن عەلی لە قەڵادزێ و محەمەد عەلی لە چەمچەماڵ و بارزان قاسم لە رواندز، سرود نایف لە خاک محەمەد عەلی لە چەمچەماڵ ٤ گۆڵیان هەیەو لە پلەی چوارەم دێن و محەمەد بەشیر لە یانەی هەڵۆ، دانا عوسمان لە یانەی زانکۆی جیهان، محەمەد ئیسماعیل لە یانەی کفری، بۆتان نەعمان و سێ گۆڵیان هەیە و پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانیان گرتووە.

ژمارەی کارتە زەرد و سوورەکان

تا ئێستا لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکەکانی کوردستان دوای یارییەکانی گەڕی دوازدەیەم لە ٨٤ یاری کە ئەنجامدراوە،١٨٤ گۆڵ تۆمار کراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢،١ گۆڵە، گەڕی دووەمی خولەکە زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمارکراوە کە ٢١ گۆڵە، ڕێژەی کارتە ڕەنگاو ڕەنگەکان لە ٨٤ یاریدا ٤١١ کارتی زەرد و ٢٨ کارتی سوورن بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە، گەڕی شەشەمی خولەکە زۆرترین ژمارەی کارتی تێدا بەرزکراوەتەوە کە ٤١ کارتی زەرد و ٣ کارتی سوورە.

دوای تێپەڕبوونی ١٢ گەڕ بەسەر یارییەکاندا ژمارەیەک گۆڵپارێز ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکانیان پێشکەش دەکەن و توانویانە زۆرترین جار پارێزگاری لە گۆڵی تیپەکانیان بکەن، ڕیزیبەندی زۆرترین کلین شیتیش تا ئێستا بەمشێوەیە:

١- بێوار حەسەن – یانەی سۆران ٩  کلین شیت

٢- حوسام رەبیع – یانەی هەڵۆ ٧ کلین شیت 

٣- ئاکام ئیسماعیل – یانەی قەڵادزێ – ٦ کلین شیت

٤- سەجاد سیاوەش – یانەی زانکۆی جیهان ٥ کلین شیت

٥- روحەڵا شەریف – یانەی خاک ٥ کلین شیت

٦- ئەلەند خالید – یانەی سێمێل ٤ کلین شیت

٧- ماهر قەحتان – یانەی بازیان ٣ کلین شیت

٨- شاهۆ مەجیدی – یانەی بابان ٣ کلین شیت