نۆژەنکردنەوەی یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی قوشتەپە

 

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 4.3.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێرێزگاتی هەولێر، ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشەنبیری و بژار مەلا خدر قایمقامی قەزای قوشتەپە و سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش و بەرێوەبەری وەرزشی هەولێرو ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە رێ و رەسمێکدا لەسەر ئەرکی نوسینگەی بەرێز مەلا مستەفا بارزانی، یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی قوشتەپە نۆژەنکرایەوە…
لەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر، لە وتەیەکدا وێرای سوپاسکردنی هەوڵی خەمخۆرانەی نوسینگەی بەرێز مەلا مستەفا بارزانی، لە گرنگیدان بە بزاڤە وەرزشیەکان و نۆژەنکردنەوەی یاریگا وەرزشیەکان، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کەوا پارێزگای هەولێر لە پرۆسەی بەردەوامی دان بە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لە قوشتەپە بەردەوام دەبێت …
هەر لەو میانەدا پارێزگاری هەولێر ژووری تایبەت بە کەرەسەو کەلوپەلێ رەسەنی کوردی لە ناوەندی وەرزش و لاوانی قوشتەپە بەسەرکردەوەو دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەو ژوورە کرد.