لوقمان قادر ئه‌حمه‌د، ئه‌و هانده‌ره‌ی گه‌رما سه‌رما نەیانتوانی رێگری لێ بكه‌ن له به‌رده‌وامبوون و هاندانی یانه دڵگیره‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت له ده‌ستدانی قاچه‌كانیشی نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م پاڵپشتیكردنی یانه‌كه و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیان.
لوقمان له 1979، له دایك ده‌بێت، له گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆست و هاوڕێیه‌كی، دوای راپه‌رینی 1991، تیپی لاوانی دێده‌وان داده‌مه‌زرێنن، خۆیشی وه‌ك یاریزان یاریی ده‌كات، له 1994، ئه‌و كاته‌ی یانه‌ی برایه‌تی به‌هێزترین یانه‌ی كوردستان و شاری هه‌ولێر ده‌بێت، لوقمان دڵی ده‌كه‌ویته سه‌ر ئه‌و یانه‌یه و رۆژ دوای رۆژ خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و تیپه زیاد ده‌كات، بۆیه له‌و ساته‌وه به‌رده‌وام هانی ئه‌و تیپه ده‌دات.
چیرۆكی لوقمان به‌وه كۆتایی نایه‌ت، چونكه له رۆژی 17-11-2002، كاتێك له‌سه‌ر كار ده‌بێت، له باڵه‌خانه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌وێته خواره‌وه، قاچه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات، بۆ ئه‌و ده‌بێته ناخۆشترین ساته‌كانی ژیانی، چونكه ئه‌و قاچانه‌ی رۆژانێك یاریی پێده‌كردن و دڵخۆشی ده‌كرد، ئێتسه وه‌ستاوه و كارناكات، ئه‌و قاچانه ده‌یانبرده سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه و هانی یانه دڵگیره‌كه‌ی پێده‌دا، ئێسته جوله‌یان نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره رازی ده‌بێت و رێگه‌ی دیكه بۆ دڵخۆشی به‌رده‌وامبوونی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
دوای ئه‌م رووداوه لوقمان، تاكه شت كه دڵنه‌وایی بداته‌وه ودڵی پێخۆشبێت یانه سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خته، كه له كاتی یارییه‌كان ده‌چێت و هانیان ده‌دات، كه بە بردنه‌وه‌كانی زۆر دڵخۆش ده‌بێت، یا ئه‌و كاتانه‌ی له یانه دڵگیره‌كه‌ی نزیكه خه‌م و گرفتەکانی خۆی له‌بیر ده‌كات و ده‌چێته دوناییه‌كی دیكه.
نه سه‌رما و نه گه‌رما، ناتوانن لوقمان له برایه‌تی دابڕێنن، ئه‌و هه‌ندێجار به ئۆتۆمبێلكه‌ی كه ته‌كسیه و بژێوی ژیانی خۆی پێدابین ده‌كرد، ده‌چوویە دوورترین شوینی كوردستان تا هانی یانه‌كه‌ی بدات، ئه‌و ته‌نها سۆز و خۆشه‌ویستی به و تیپه‌ی ده‌به‌ستیته‌وه، ده‌مێكه كوڕه‌كه‌ی قادر خه‌ون به‌وه‌ده‌بینێت رۆژێك بێت برایه‌تی نازناوی خولی نایابی كوردستان به‌رزبكاته‌وه، چونكه له‌وه‌ته‌ی دروستبوونییه‌وه له 1984 به‌یتوانی بوو ببێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام له ساڵی 2021 خه‌ونه‌كه‌ی لوقمان هاته‌دی و بوونه پاڵه‌وان و ئه‌م نازناوه‌یان برده و خه‌ونی لوقمان هاته‌دی، ساڵێكی دیكه‌ی تێپه‌ڕنه‌كرد برایه‌تی توانانی نازناوی جامی كوردستانیش بباته‌وه، لوقمان هێنده‌ی دیكه دڵخۆش بوو به‌و سه‌ركه‌وتنه.
لوقمانی جوانەمەرگ ساڵێک بەر لە ئێستا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.