ساڵی 1981 كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر له خولی پله‌دووی عێرق یاریی ده‌كرد، تاریق عه‌بدولڕه‌حمان ته‌مه‌نی 15 ساڵان بوو، له هه‌موو هاوڕێیه‌كانی زووتر ده‌چووه یاریگای یانه‌ی هه‌ولێر كه ئێستا به‌ناوی یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری ناوزه‌د ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگای پێبده‌ن بچێته ژووره‌وه و له پشته‌وه‌ی گۆڵهكان تۆپ بهێنێته‌وه، چونكه ئه‌و چه‌ند ساته كورته‌ی تۆپی ده‌هێنایه‌وه و چه‌ند شه‌قێكی له تۆپه‌كه ده‌دا بۆ تاریق به‌چێژترین ساته‌كانی ژیانی بوو، ئه‌وكات هێشتا په‌یژه‌كانی ده‌وروبه‌ری یاریگاكه دروست نه‌كرابوون و یاریگاكه بهتهلبهندێك ده‌ور درابوو، بۆیه له هه‌ر یارییه‌ك چه‌ند منداڵێك پێویست بوون تا تۆپه‌كان بهێننه‌وه.
رۆژێكیان یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی دیاله ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر گۆڵێك له پێشه‌وه ده‌بێت دیاله گۆڵی یه‌كسانبوون ده‌كات، ده‌روونی یاریزانان و گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی پایته‌خت تێكده‌چێت، له ئه‌نجامی هێرشێكی دیاله تۆپ ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی لاكێشه‌ی سه‌وز، تاریق ده‌چێته تۆپه‌كه بهێنێته‌وه و له رێگادا له كاتی هێنانه‌وه‌ی تۆپه‌كه به‌پێ یاریی به‌تۆپه‌كه ده‌كات، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ساته كه‌مه‌ی ئه‌و چێژ له یاریكردن به‌تۆپه‌كه وه‌رده‌گرێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كات له یانه‌ی هه‌ولێر به‌فیڕۆ بچێت، ئه‌مه‌ش (عه‌بدوڵڵا مه‌حموود) گۆڵپارێزی ئه‌وكاتی یانه‌ی هه‌ولێر تووڕه ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری به‌سه‌ردا بكات و پێی بڵێت لێره مه‌مێنه، بڕۆ ئیتر تۆپ مەهێنەوە، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دڵی تاریق عه‌بدولڕه‌حمان بشكێت و بهدڵساردی له سووچێكی یاریگاكه دابنیشێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر گۆڵی بردنه‌وه ده‌كات گۆڵپارێزه تووڕه‌كه بانگی ده‌كات و ئاشتی ده‌كاته‌وه.
خۆشه‌ویستی تاریق بۆ تۆپ وای لێده‌كات ته‌نیا به‌هێنانه‌وه‌ی تۆپ تێنووێتی نه‌شكێت و په‌یوه‌ندیی به‌تیپی میللی ته‌یراوه بكات و دواتر له ریزی تیپی میللی ته‌حریریش یاریی بكات، دواتریش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بناسرێت په‌یوه‌ندی به‌تیپی ئه‌تڵه‌س ده‌كات كه ئه‌وكات باشترین تیپی میللی شاری هه‌ولێربوو و زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ئه‌وكات له‌و تیپه یارییان ده‌كرد.
ساڵی 1983 تاریق به‌هاوڕێیه‌كی ده‌ڵێت من سێ ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی مۆندیال ده‌كه‌م، ئه‌م قسه‌یه‌ی بۆ دلێری هاوڕێی زۆر شۆكهێنه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێی ده‌بێت به‌تامه‌زرۆیه‌وه چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی له‌و ئالنگارییه ده‌كات.
ساڵێك دواتر تاریق عه‌بدولڕه‌حمان له ریزی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت و له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بانگهێشت ده‌كرێت، له جه‌زائیر به‌شداریی پاڵه‌وانێتییه‌كی لاوان ده‌كات. دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌و پاڵه‌وانێتییه راهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین داوای لێده‌كات په‌یوه‌ندیی به‌یانه‌كه‌یانه‌وه بكات و به‌ڵێنی پێده‌دات ئه‌گه‌ر بچێته ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق بانگهێشت بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و رقه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وكاتی كوردستان له دژی تكریت شاری سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق هه‌یانبووه ره‌تیده‌كاته‌وه بچێته یانه‌كه، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی یاریكردنی له مۆندیال له‌ده‌ست ده‌چێت كه ساڵی 1986 عێراق بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی مۆندیالی كرد.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان له یانه‌ی شورته یاریی كردووه و 9 گۆڵی به‌درێسی یانه‌كه كردووه، به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له یانه‌ی هه‌ولێر 135 گۆڵی كردووه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش وازی له‌یاریكردن هێنا.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان ساڵی 1996 ده‌بێته سكرتێری یانه‌ی برووسك و دواتریش وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كه دوو جار نازناوی خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام دواتر یانه‌كه به‌ره‌و داكشان ده‌چێت و داده‌به‌زێته ریزی یانه پله دووه‌كانی كوردستان. ئه‌و منداڵه قژزه‌رده‌ی رۆژانێك له‌پشته‌وه‌ی گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر تۆپی ده‌هێنایه‌وه، رۆژی 08/03/2021 ده‌بێته سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.