زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قۆناغی 16ـی جامی عێراق، لە كاتژمێر 19:30ـی ئێوارە، یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی گەرمە دەكات، براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی عێراق سەردەكەوێت.

* ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قۆناغی 16ـی جامی تۆپی پێی عێراق، لە شاری سلێمانی، یانەی نەورۆز میوانداریی یانەی حوسێن دەكات، یارییەكە لە كاتژمێر 14:00ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەردەكەوێت.

* هانز فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا: ئەو ئەنجامەی یانەكەم بەرامبەر ئاتڵێتیكۆ مەدرید وایكرد هەست بە نا ئومێدی بكەم، دەبوایە ئیمە یارییەکە ببەینەوە، هۆشداریم بە یاریزانەکانمدا لە بە فیرۆدانی دەرفەتەکان، چوار گۆڵمان تۆمار کرد، بەڵام دەبێت بەجددی لەسەر ئەو گۆڵانە بوەستین کە لیمان تۆمار کرا، متمانم هەیە تیپەکەمان دەتوانێت باشتر بێت، رازیم لە یاریزانەکانم، بۆ ماوەی 80 خولەک ئێمە کۆنترۆڵی یاریگامان کرد، هاندەران چێژیان لە یارییەکەبینی ئەمە دڵخۆشم دەکات، ئاتڵێتکۆ مەدرید تیپێکی گەورە و بەهێزە، بەداخەوە ئێمە لەدوا ساتەکان بەرگرییەکی باشمان نەکرد، دەرفەتمان هەبوو ئەرکمان بۆ یاری داهاتوو ئاسانتر بکەین، ناچارمان کرد ئەوان هەڵە بکەن و ئیمەش هەڵەکانی ئەوانمان قۆستەوە گۆڵمان کرد.

* هانزی فلیك راهێنەری یانەی بارسێلۆنا: دی یۆنگ، کۆبارسی و باڵدی زۆر باش یارییان کرد و ئەرکی خۆیان بە تەواوی جێبەجێکرد، کاتێک بەباشی راهێنان دەکەیت دەتوانیت ئەمە لە یاریگادا رەنگدانەوەی هەبێت، ئیمە زۆر باش بووین، 95% لە یاریزانەکان رازیم، بەڵام 4 گۆڵمان لیکرا ئەمە زۆرە، دەبیت گرفتەکانمان بدۆزینەوە و چارەسەریان بکەین، ئەمە ئەنجامێکی زۆر باش نەبوو بۆ ئێمە، بەڵام تیپەکەمان گەنجن دەتوانن بۆ یاری داهاتوو باشتربن و سەرکەوین بۆ یاری کۆتایی.

* سۆرلۆس هێرشبەری یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید: پێش یارییەكەمان بەرامبەر بارسێلۆنا شەوەكەی خەونم بینی كە گۆڵ لە بارسێلۆنا دەكەم، خۆشبەختانە خەونەكەم هاتە دی و یانەكەم لە شكست رزگار كرد و گۆڵێكی مێژووییم تۆمار كرد.

* ئەمڕۆ لە گەڕی 27ـەمی پرێمەرلیگ، لە كاتژمێر 23:00، لە لەندەن، یانەی وێست هام یونایتد میوانداریی یانەی لێستەر سیتی دەكات.

* ئەمڕۆ لە خولی پلەیەكی ئیتاڵیا، سێریا ئەی، لە یارییەكی دواخراوی گەڕی دەیەم، یانەی بۆڵۆنیا میوانداریی ئەیسی میلان دەكات.

* بە فەرمی، لێژنەی ناوبژیوانان لە ئەنجوومەنی لالیگا، تانەكەی ریال بێتیسیان قبوڵ كرد و كارتە سورەكەی هێرشبەری بەرازیلی (ئانتۆنی)ـیان سڕییەوە و ئەم یاریزانە بۆ یارییەكەی شەممەی داهاتوو لە لالیگا بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە دەبێت.