خوولێکی تۆپی پێ لە ئەمستەردام بۆ گەنجانی کورد بەڕێوەچوو

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆلەندا

بە بۆنەی 72 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان.

بەم بۆنەوە لە ئەمستەردام هەڵستان بە ئفەنجامدانی خولێکی (تۆپی پێ) بۆ بۆ شەش تیب، تیپە بەشداربوەکان بریتیبوون لە ( ساڵەیی کەرکووک، ماڵی کورد ێا، زاخۆ مالی کورد با. پێشمەرگە، دهۆک ستی). بە سەرپەرشتی ناوبژیوان خالید لوقمان حەسەن خوولەکە بەڕێوەچوو. هەروەها بە ئامادەبوونی ژمارەک لە ڕەوەندی کوردی کە ئامادەی یارییەکان بوون، یاریەکە چەند کاتژمێرێکی خایاند. لە کۆتایی یارییەکاندا تیپی زاخۆ جامی خوولەکەی بەدەستهێناو بە پلەی یەکەم، تیپی ساڵەیی پلەی دووەمیان بەدەست هێنا، لە کۆتاییدا خەڵاتی خوولەکە بەسەر تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا، کە لەلایە پەرپرسی قوتابییان و لاوانی هۆلەندا و بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمستردام و.
هەموو ساڵێک ڕێکخراوی قوتابییان و لاوانی هۆڵەندا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەم خوولە، بە مەبەستی کۆکردنەوە و لێکنزیک کردنەوەی گەنجانی کورد لە وڵاتی هۆلەندا و بەیەکتر ناساندنیان و گۆرینەوەی ڕاو بۆچوونەکانیان.
هەرچەند ئەم کارە کارێکی زۆر ئەستەمە و ئاسان نییە لە تاراوگە بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی کورد دەبێت کاری زۆری لەسەر بکرێت.