پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.5 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی دۆخی وەرزش و پەرەپێدانی تۆپى پێ بە شێوەیەکى گشتیى لە کوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی کرا و تەئکید لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردولا کرایەوە.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، دۆخی وەرزش و لاوان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و پێویستی بە هێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی کارکردن بۆ ڕێکخستن و بەشداریکردن و ئەنجامدانی چالاکی و پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیی وەرزشی لە هەولێرى پایتەخت و باشتر و چاکتر بەرێوەچوونى خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق کرایەوە.

لە کۆتاییدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازییەکەى و خواست و ئامادەیی خۆشیى بۆ هاوکاریکردنی وەرزش و پەرەپێدانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە.