ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.19 لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و به ئامادهبوونى بژار مەلا خدر، قائیمقامی قوشتەپە و کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی خەبات و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزشوان و هەوادارانی وەرزشی، لە یاریگای بارزانى نهمر لە هەولێرى پایتەخت، كۆتایی بە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی لاوانی هەولێر هات.
پاڵەوانیەتییەکە لەسەر ئاستی وەرزشوانانی لاوانی سنووری پارێزگای هەولێر بەبەشدارى چەندین ناوەندی وەرزشى لاوان ڕێکخرابوو، دوای پێشبرکێەکی زۆر، تیپى لاوانى خەبات و تیپى لاوانى قوشتەپە گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە و لە دوو گێمی یاریەکەدا تیپی لاوانی خەبات توانیان یاریەکە ببەنەوە و جامى خولی چواردەهەمینی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستبهێنن.