هەڵوێستی دی پاوڵ لەبارەی بوون بە کاپتنی ئارجێنتینا

رۆدریگۆ دێ پاوڵ ناوەڕاستکاری ئارجێنتینی و یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید رۆژی یەکشەممە گەیشتە بۆینس ئایرس بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بکات.

بڕیارە ئارجێنتینا لە دوو گەڕی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی چیللی و کۆڵۆمبیا ببێتەوە.

دی پاوڵ لەبارەی ئامادەنەبوونی مێسی و بەستنی هێمای کاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پرسیاری لێکرا و یاریزانەکەش دەڵێت: “من هەموو کاتێک دەڵێم ئەو رۆڵە دەگێڕم کە پێم دەدرێت لە یاریگەدا”

دی پاوڵ هێما بۆ ئەوە دەکات: “ساڵانێکی زۆر تێپەڕین و هەست دەکەم یاریزانێکی گرنگم لە تیپەکەماندا، ئەگەر هێمای کاپتنیم پێ بدرێت بێگومان جێگەی شانازییە”

دی پاوڵ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “تەنیا شتێک کە دەتوانم بیڵێم، هێمای کاپتنی ئارجێنتینا هی لیۆنێل مێسییە و ئەوەی قۆڵبەستەکەش دەبەستێت بەشێوەیەکی کاتییە، چونکە مێسی کاپتنی یەکەمی ئارجێنتینایە”

ھەواڵی زیاتر