ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-8-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له یه‌كێتی جۆدۆی هه‌ولێر و یاریزانانی به‌چكه‌شێرانی یاریی جۆدۆی شاری هه‌ولێر كرد.
له میانی ئه‌و دیداره‌دا، كه به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش و پله‌ی نایاب رێكخرابوو، دوای به‌خشینی بڕوانامه و رێزلێنان، پارێزگاری هه‌ولێر له گوته‌یه‌كدا به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێر سوپاسی هه‌وڵه‌كانی راهێنه‌ران و ئیداره و یه‌كێتی جۆدۆی هه‌ولێری كرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه باشانه له پاڵه‌وانێتی عێراق و پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ جۆدۆ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ یاریزانه‌كان خواست. پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، وه‌رزش هیچی كه‌متر نییه له سیاسه‌ت و گه‌لان ده‌توانن له‌و رێگه‌وه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن و خۆیان و كولتووریان بناسێنن. هاوكات پشتگیری پارێزگای هه‌ولێر بۆ یه‌كێتی جۆدۆی هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه …