لە هەولێر خولێک بۆ ڕاهێنەرانی یاریی بۆکسێن بەڕێوەدەچێت

بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان به یاریی بۆکسێن ، وێڕای بایەخی زیاتر به ئاستی ڕاهێنەران ، یەکێتی بۆکسێنی کوردستان له ڕۆژانی  8 تا 10ی8ی2024،  خولێکی مەشق و ڕاهێنان بەسەرپەرشتی د. نادیە عەبدولحەمید سکرتێری فیدڕاسیۆنی یاریی بۆکسێن لە ئەفریکا ، بەهاوکاری یەکێتی بۆکسێنی عێڕاقی بۆ ڕاهێنەرانی یاریی بۆکسێن ئەنجام دەدات.

 لەمبارەیەوە (کامەران سلێمان  مەولود) سكرتێری سکرتێری یه‌كێتی بۆكسێنی كوردستان لەلێدوانێکیدا وێڕای دەستخۆشی کردن له ئەنجامدەرانی ئەم خوله که جێگای سوپاس وپێزانینە، هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕاهێنەرانی بەشداربوو خواست.

هەروەها سکرتێری یەکێتی بۆکسێنی کوردستان ئاماژەی بەچەند خاڵێک کرد وەک زانیاری پێوویست خستیە ڕوو  سەبارەت بەم خولە کە بەپێی ڕێنمایی وپرێنسیپە نێودەوڵەتیەکان له هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت ، لێرەدا ڕادەگێنین بەوەی تەنیا ڕاهێنەرانی بۆکسێن بۆیان هەیە بەشداری بکەن ، هەروەها بەشداربووان پەیوەستن بەو مەرجەی کەوا نووسراوی ڕێگەپيدانی یەکێتی بۆکسێنی کوردستان یان پێبێت  ، بەپێچەوانەوەی ئەم مەرجانه ڕاهێنەران  لەبەشداریکردندا بێ بەش دەبن.

 شایانی باسە یەکێتی بۆکسێنی کوردستان ساڵانه بەپێی ڕێنمایی و بەرنامەکانی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان چالاکییەکانی ئەنجام دەدات ، چ پاڵەوانێتیەکان یاخوود خولەکانی ڕاهێنەری و ناوبژیوانان .

ھەواڵی زیاتر