پارێزگاری هه‌ولێر شه‌ش یاریزانی له‌شجوانی شاری هه‌ولێری خه‌ڵاتكرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك یاریزانی له‌شجوانی شاری هه‌ولێر كرد، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا میدالیای پاڵه‌وانییه‌تی مستی یونیڤێرسیان له‌ شاری سلێمانی به‌ده‌ستهێنابوو.
یاریزانه‌كان به‌ یاوه‌ری ئه‌حمه‌د رامبۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌شجوانی كوردستان و هێمن عه‌بدولخالیق سكرتێری یه‌كێتییه‌كه‌ سه‌ردانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێریان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ خه‌ڵات و بڕوانامه‌یان پێشكه‌شكرا و له‌ گوته‌یه‌كدا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پشتگیریكردنی بزاوتی وه‌رزشی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، شاری هه‌ولێر له‌ یاری تاكه‌ كه‌سیدا خاوه‌ن مێژووێكی پرشنگداره‌، به‌رده‌وام له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان پێشه‌نگی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بووه‌.
ده‌ستخۆشیشی له‌ یه‌كێتیی له‌شجوانی كوردستان و ته‌واوی راهێنه‌ران و یاریزانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد، هیواشی خواست له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
یاریزانه‌كان بریتی بوون له‌:
نه‌شوان عه‌نته‌ر وه‌لی
محه‌ممه‌د عه‌باس قادر
ئه‌رسه‌لان سدیق محه‌ممه‌د
یوسف محه‌مه‌د خدر
ئه‌حمه‌د عاره‌ب عه‌بدوڵڵا
بارزان وه‌لید ساڵح