گەڕی سێیەمی خولی نایابی عێراق بەڕێوەدەچێت، پێشمەرگە میوانداری یانەی دیالە دەکات

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای ڕکەبەریەکی زۆر لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق توانی بە پلەی دووەم و دوای یانەی گەرمە خۆی بگەیەنەێتە قۆناغی کۆتایی خولەکە، لەم قۆناغەدا پێشمەرگە شەش یاری ئەنجامدەدات و لە دوو یاری ڕابردوودا پێشمەرگەی سلێمانی بردنەوەیەک و دۆڕانێکی هەیە و بە سێ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت.

ئامانجیان گەیشتنە بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق
سبەی بە ئەنجامدانی چوار یاری یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی عێراق بەڕێوەدەچێت، ڕکەبەریەکی بەهێز لەنێوان هەردوو کۆمەڵەکە هەیە بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نوێنەری یانەکانی کوردستان پێشمەرگەی سلێمانی لەیەکەم یاری خۆیدا بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر بە یانەی ئیتیساڵات دۆڕا، دواتر و لە یاری دووەمدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی مەسافی بردەوە، ئەمڕۆ لە گرنگترین یاری خۆیدا پێشمەرگە میوانداری یانەی دیالە دەکات کە بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ پێشەنگی یانەکانی گرتووە، بردنەوە لە یارییەکەی ئەمڕۆدا نوێنەری یانەکانی سلێمانی دەهێنێتە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکان ئەو کۆمەڵەیە و هەنگاوێکی گرنگ دەچێتە پێش بۆ گەیشتن بە خەونی گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئامادەکاری تیپەکە ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵی ڕابردوو، جیاوازیەکەیش یاریزانە پیشەگەرەکانمانن کە ئاستیان زۆر بەرزە، ساڵی پار پێشمەرگە تەنیا یەک یاری لەدەرەوەی یاریگەی خۆمان بردەوە، بەڵام ئەمساڵ ٦ یاریان لەدەرەوەی یاریگەی خۆیان بردووەتەوە، هەموو یاریزانانی پێشمەرگە ئامادەن بۆ یارییەکە ٤ یاریزان کە تووشی پێکانی دوور و درێژ ببونەوە لە قۆناغێ گەڕانەوەن بۆ ناو تیپەکە، دوو یاریزانیان بە تەواوی گەڕاونەتەوە کە ئەوانیش هەریەک لە یاریزانان سالار حوسێن کاپتنی تیپەکە و بەشار و نیاز مەغدید گەڕاونەتەوە ناو تیپەکە، بەرپرسانی وەرزشی شارەکە بەتەواوی پاڵپشتی پێشمەرگە دەکەن، ئامانجیان گەیشتنە بە خولی ئەستێرەکانی عێراق و بەرپرسانی یانەکە دەڵێن:، هەماهەنگی زۆر لەنێوان یاریزاناندا هەیە و گەشبینین بە تیپەکە هەموو هەوڵێک بۆ سەرکەوتن دەدەن.
نوێنەری یانەکانی کوردستان و سلێمانی جارێکی دیکە لە خەونە لەمێژینەکەی نزیک بووەتەوە، لە قۆناغی کۆتایی خولەکە لە پێناو دوو بلیت و نیو ڕکەبەری حەوت یانەی تر دەکات بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا.

پێشمەرگە چۆن دەگاتە خولی ئەستێرەکانی عێراق؟
ئەو هەشت یانەیەی لە هەر دوو کۆمەڵە سەرکەوتوون، دابەشی دوو کۆمەڵە کراون کە کۆمەڵەی یەکەم لە یانەکانی (گەرمە، جۆلان، ناسڕییە، رەمادی) پێک دێت، کۆمەڵەی دووەمیش یانەکانی (دیالە، پێشمەرگەی سلێمانی، مەسافی، ئیتیساڵات) لەخۆ دەگرێت.
یانەکان بەشێوازی چوون و گەڕانەوە لەگەڵ یەکتری یاریی دەکەن و لەکۆی ئەو شەش گەڕەی لە هەر کۆمەڵەیەک بەڕێوە دەچێت، پاڵەوانی کۆمەڵەکە یەکلا دەبێتەوە و پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە راستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
خاوەنی پلەی دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و شەڕ لەسەر نیو بلیتەکەی دیکە دەکەن و براوەیان رووبەڕووی خاوەنی پلەی هەژدەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتەوە بۆ ئەوەی یەکلای بکەنەوە وەرزی داهاتوو کامیان لە ریزی یانە پیشەگەرەکانی عێراق یاریی دەکات.
یارییەکانی قۆناغی کۆتایی کە بە قۆناغی یەکلای کەرەوە و گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ناسراوە، دوای ئەنجامدانی دوو گەڕ هیچ کام لەو هەشت یانەیە هەردوو یارییەکەی نەبردۆتەوە و تا ئێستا هەریەک لە یانەکانی ڕومادی و دیالە سەرووی ڕیزبەندی یانەکانیان گرتووە، ئەم گەڕە تا ڕادەیەکی زۆر ناسنامەی ئەو یانانە ئاشکرا دەکات کە نزیک دەبنەوە لە گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دوای ئەم گەڕەیش یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی کۆتایی بەڕێوەدەچن، بڕیار وایە هەر گەڕێکی یارییەکان پێنج ڕۆژ جارێک ئەنجام بدرێن، ، هەروەها لە ڕۆژی ١٧ مانگی داهاتوو یاری کۆتایی لەنێوان خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ئەنجام دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر