مامه‌یاره ئه‌حمه‌د – هەولێر
به‌رشلۆنه هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر بۆندی بێرناردۆ سیلڤا ئاشكرا ده‌كا
یانه‌ی به‌رشلۆنه، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر یاریزانی پورتوگالی بێرناردۆ سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، یه‌كلا كرده‌وه.
وه‌ها باس ده‌كرا، كه له هاوینی ڕابردووه‌وه، یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بێرناردۆ سیلڤا، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، پێش ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، به‌رشلۆنه جارێكی تر له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی ده‌ستخستنی بێرناردۆ سیلڤا ده‌بێ، ئه‌وه‌ش به هۆكاری داراییه‌وه.
پلانی به‌رشلۆنه، به جۆرێك بوو چاوه‌ڕێ بكا تا 30ی ئه‌م مانگه، كه واده‌ی كۆتاییهاتنی مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی بێرناردۆ سیلڤایه كه 60 ملیۆن یۆرۆیه و دوای ئه‌وه ده‌ست به دانوستان بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ی مانچسته‌ر سیتی.
ڕۆژنامه ئیسپانییه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه مانچسته‌ر سیتی، نیازی ده‌ستبه‌داربوونی بێرناردۆ سیلڤای نییه، خۆ له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر ڕازی بێ به‌و داوایه‌ی به‌رشلۆنه، داوای ماوه‌یه‌ك له به‌رشلۆنه ده‌كا تا یاریزانێكی جێگره‌وه بدۆزێته‌وه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه به‌رشلۆنه ناتوانێ به‌پێی یاسای یاریی پارك، پێش كۆتایی مانگی ئاب، بۆندی سیلڤا یه‌كلا بكاته‌وه.
ئه‌سته‌میشه كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، داوا له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بكا، چاره‌نووسی بێرناردۆ تا ئه‌و كاته دوا بخات، بۆیه به‌رشلۆنه ناتوانێ له‌م هاوینه‌دا بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌دا واژۆ بكات.
ڕۆیشتنی ناچۆ بۆ سعوودیه، هه‌نگاوه‌كانی ریاڵ مه‌درید بۆ مێركاتۆ خێراتر ده‌كا
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، بڕیاری دا هه‌نگاوه‌كانی خێراتر بكا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی لینی یۆرۆ، به‌رگریكاری یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه لویس كامپۆس، ڕاوێژكاری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، گوشار ده‌كا بۆ ده‌ستخستنی خزمه‌ته‌كانی ئه‌و یاریزانه.
ئاماژه‌ی به‌وشه كردووه، كه یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی، داوای 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌كا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه، پاریسیش بۆندێكی پێشكه‌ش كردووه، كه نزیكه له‌و بڕه‌پاره‌یه‌وه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یه، پاریس په‌یوه‌ندیی به یۆرۆوه كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌وه بووه: سوپاس، به‌ڵام نه‌خێر.
دوای گواستنه‌وه‌ی كیلیان ئمباپێ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ریاڵ مه‌درید، یۆرۆ به هه‌موو ئه‌و یانانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان پێوه كردبوو، گوتبوو خواستی له‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریده، به‌ڵام به‌رگریكاره‌كه ڕووبه‌ڕووی گوشاری یانه‌ی لیل بووه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ماركا باسی له‌وه كردووه، كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، نیازی وا نییه بۆنده‌كه‌ی له‌و بڕه پاره‌یه (60 ملیۆن یۆرۆ) نزیك بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه دانوستان ده‌كا.
پلانی یانه‌ی ریاڵ مه‌ردید له سه‌ره‌تادا ئه‌وه بوو تا 30ی حوه‌زیران چاوه‌ڕوان بكا، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌و بڕیاره‌ی گۆڕی، به‌هۆی بوونی گوشار له‌سه‌ر ئه‌و بۆنده له‌لایه‌ن یانه‌كانی وه‌كوو پاریس سان جێرمان، مانچسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول، هاوكات دڵنیابوونه‌وه له رۆیشتنی ناچۆ فێرناندێز بۆ قادیسه‌ی سعوودیه، هه‌نگاوه‌كانی یانه‌كه‌ی خێراتر كرد.