ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گه‌ڕی بیست و هه‌شتی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی ركابه‌ره كوردستانییه‌كه‌ی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر(10:00)ـی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت.
دهۆك به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف 7 یارییه تووشی دۆڕان نه‌هاتووه، به‌ڵام 3 یارییشه هچ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار نه‌كردووه، به‌دوای سه‌ركه‌وتندا ده‌گه‌ڕێت، له قۆناغی یه‌كه‌م و چوونیشدا دهۆك به گۆڵێكی یاریزان یانیك زاكیری ناوه‌ڕاستكاری تیپه‌كه‌ی له نه‌ورۆزی برده‌وه.
دهۆك یاریگه و هانده‌رانی خۆی وه‌ك پاڵپشتییه‌كی باش بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌بینێت، به‌ڵام گرفتی دهۆك له یاریی نه‌كردنی محه‌ممه‌د ساڵحی گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌دایه، كه خاوه‌نی 5 كارتی زه‌رده، جگه له‌وه‌ش دهۆك بۆ ئه‌و یارییه له تواناكانی سۆلی به‌رگریكاری بێبه‌ش ده‌بێت، چونكه گه‌ڕی رابردوو كارتی سووری وه‌رگرتووه، كێشه‌ی دیكه‌ی یانه‌ی دهۆك پێكانی ناوه‌ڕاستكار رێوان ئه‌مینه، كه به‌هۆی پێكان له یاریكردن و مه‌شقكردن دابڕابوو، له دوو ڕۆژی رابردوو ده‌ستی بهمهشكردن كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ناتوانێت به‌شداری بكات.
دهۆی له كۆی 27 یاریی رابردووی خاوه‌نی41 خاڵه و له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
یانه‌ی نه‌ورۆز به راهێنه‌ریه‌تی نزار مه‌حرووس له 4 یاریی رابردووی هیچ دۆڕانیكی نییه، 8 خاڵی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م و رابردوو له یانه‌ی دهۆك بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی دیار یاخی كاپتن و كلاودیۆ ئۆلیڤێرای به‌رازیلی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یاریی رابردوو به‌هۆی كارتی سووره‌وه سزا داربوون.
نه‌ورۆز دوای كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، به جیاوازی گۆڵ له‌پێش ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیه‌تی.
لە گەڕی بیست و هەشتی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشەممە کاتژمێر (٣:٤٥) عەسر، یانه‌ی زاخۆ میوانداریی یانەی کەرخ دەکات
یانەی زاخۆ بە راهێنەرایەتی تەڵال بلوشی قەتەڕی وەرزێکی جیاواز لە کۆکردنەوەی خاڵ بەڕێدەکات و لە خانەی چوارەمی ریزبەندییەکە دێت، بەڵام خواستی کوڕانی خابوور لەو پێگەیە زیاترە و دەیانەوێت دەستکەوتی زیاتر لەم وەرزەدا بەدەستبێنن.
تیپە سوور پۆشەکەی زاخۆ، خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزە، بەتایبەتی بوونی ئەمجەد عەتوانی یاریزانی ناوەڕاستی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، هێزێکی زیاتری بە تیپەکە بەخشیوە، له‌سه‌رتای وه‌رزه تا ئیستا وە خاڵی بەهێزی زاخۆییەکان لە ناوەڕاست و بەرگری دایە.
زاخۆ گەڕی رابردوو لەگەڵ ئەمانەی بەغدا بێگۆڵ بەرامبەربوون و نەیتوانی درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات، بەڵام ئه‌م یارییە بە دەرفەت دەزانێت تا هەنگاوێکی دیکە لە پێشەنگی ریزبەندی نزیک بێتەوە.