زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

*  لە گەڕی 37ـی پرێمەرلیگ، لە یاریی لوتكە مانچێستەر یونایتد لە نێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی ئارسێناڵ دەكات، یارییەكەش لە كاتژمێر 06:30ـی ئێوارە دەكرێت.

*  لویز ئێنریكی راهێنەری پاریس سانجێرمان: ئێمباپێ 7 ساڵی لێرە بەڕێ كرد، ئەو ئەفسانەی یانەكەیە و هەموو شتێكی پێشكەشی پاریس سانجێرمان كردووە، راستە نەیگوت بەرەو كوێ دەڕوات، بەڵام پێموایە هەموو شتێك روونە و هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، من لە بڕیارەكەی تێدەگەم و پاریس سانجێرمانیش وەكو یانەیەكی گەورە بەردەوام دەبێت.

*  ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا: ئەگەر كلیان ئێمباپێ بچێتە ریال مەدرید، پێویستیمان بە رێگەپێدانی ئەم یانەیە دەبێت بۆ ئەوەی یاریزانەكەمان بەشداریی لە ئۆڵمپیكی 2024ـی پاریس بكات.

 *  ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنەری یانەی چێڵسی: سوپاسگوزاری تۆد بۆیلی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ین، ئه‌و هه‌میشه‌ له‌كاته‌ سه‌خته‌كان له‌گه‌ڵمان بووه‌ و پشتی گرتووین، ئێستاش دڵخۆشه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌، له‌ كۆتایی ئه‌و سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه‌ و چی باش بێت بۆ چێڵسی ده‌كات.

*  ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنەری چێڵسی: مانه‌وه‌ی من لە چێڵسی دوولایەنەیە، خاوه‌نه‌كانی چێڵسی ده‌توانن بڵێن سبه‌ی مه‌گه‌ڕێوه‌ یانه‌كه‌، منیش ده‌توانم بڵێم له‌ یانه‌كه‌ ده‌ڕۆم و سبه‌ی ناگه‌ڕێمه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا دڵخۆشین و ده‌مانه‌وێت زیاتر له‌ یانه‌كه‌ بمێنینه‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ریس جه‌یمس بۆ ئێمه‌ هێزێكی زۆره‌، ئه‌و كاپتن و سه‌ركرده‌ی ئێمه‌یه‌، هه‌بوونی له‌ راهێنان و پێكهاته‌ی یارییه‌كان زۆر باش ده‌بێت، ره‌نگه‌ نه‌توانێت دوای ئه‌و پێكانه‌ دوور و درێژه‌ی زۆر یاریی بكات.

*  پۆچیتینۆ راهێنەری چێڵسی: خه‌مبارم كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م سێ یاریی ده‌كه‌ین و ناتوانین راهێنانی زۆر بكه‌ین، به‌ڵام دڵخۆشم كه‌ جه‌یمس هه‌ست به‌باشی ده‌كات و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، دوو یارییمان ماوه‌، تیپه‌كه‌ هه‌موو هێزی خۆی پیشان ده‌دات، هه‌رچۆنێك بێت ده‌مانه‌وێت به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تییه‌ ئه‌وروپییه‌كان بكه‌ین.

*  یۆرگن كڵۆپ راهێنەری لیڤەرپوول: بەداخەوە نەمانتوانی ئەم وەرزە ببینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین بیبه‌ینه‌وه‌ نه‌خێر، به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ له‌ ركابه‌ری ده‌رچووین و زۆر دوورین، زووتر زانیم كە نابێت خۆمان فریو بدەین، ئێمە پرێمەرلیگمان لەدەستداوە، چونكە ركابەرەكانمان نادۆڕێن.

 * یۆرگن كڵۆپ راهێنەری لیڤەرپوول: له‌وه‌ته‌ی هه‌ست ده‌كه‌م پیر بووم زۆر ئارامتر بووم، من هه‌میشه‌ پاڵپشت و هانده‌ری برووسیا دۆرتمۆندم، به‌راستی زۆر دڵخۆش بووم به‌ گه‌یشتنیان به‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، هێشتا كه‌سانێك له‌وێ كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یانناسم، پێموانییه‌ هاوشێوه‌ی 2013بن، به‌ڵام ئێستاش گه‌یشتنی دۆرتمۆند به‌ یاریی كۆتایی چیرۆكێكی جوانه.