ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.11.29، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سیروان حەسکۆ، بەڕێوەبەرى نووسینگەى مەلا مستەفا مەسعود بارزانى و ئاریان سەڵاحەدین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ئارى نانەکەلى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و مەیسەر نهێلی، سکرتێری (ی.ل.د.ک) و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى و وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لەڕێورەسمێکدا مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەدروشمى ” مرۆڤ دۆستى وژینگە پارێزى” لە یاریگاى “بارزانى نەمر” لە هەولێرى پایتەخت دەستیکرد بە (16) هەمین خولى “بارزانى نەمر” لە سەر ئاستى کوردستان بۆ تۆپى پێ بە بەشدارى (28) تیپ.
دەستپێکى خولەکەش کە ماوەى یەک مانگ دەخایەنێ بە یارى نێوان تیپى لاوانى دەشتى هەولێر و تیپى لاوانى شەقڵاوە دەستى پێکرد، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى بۆ سەرپەرشتیارانى خولەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ یاریزان و ڕاهێنەرانى بەشداربووى خولە خواست.