لە هەولێر . چوارەمین پێشبڕکێی هەسپ سواری بەڕێوەدەچێت

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

وابڕیارە لە ڕۆژی هەینی داهاتوو لەشاری هەولێر پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری بۆ 50 سوار چاک بەڕێوەبچێت.

لە بەردەوامی چالاکییەکانی خۆیدا، یەکێتی ئەسپ سواری کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی سوارچاکی برایان، چوارەمین پشبڕکێی ئەسپ سواری ئەنجام دەدات.
بۆ ئەم مەبەستە “جەمال جامباز” سکرتێری یەکێتی سوارچاکی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” باسی لە ئەنجامدانی ئەو پێشبڕکێیە کردوو گوتی: کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆی هەینی لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر __ کەرکووک لەتەنیشت گۆڕستانی گردە ڕەشە، لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان چوارەمین پێشبڕکێی ئەسپ سواری ڕێکخستووە کە یەکێتی ئەسپ سواری کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی سوارچاکی برایان تێیدا بەشدار دەبن. سکرتێری یەکێتی سوارچاکی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد لەم پێشبڕکێیەدا 50 سوارچاک لە ژن و پیاو بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا دەکەن لەسنووری شاری هەولێر . باسی لەوەشکرد خەڵات بەسەر براوەی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم دابەش دەکرێت.