دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2023.11.6، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەدنان درجال، سەرۆکی فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی یانەکانی ئیتیحادی سعوودی و قوەی جەوییەی عێراقی و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان و هاندەرێکی زۆری هەردوو یانە، لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، گهڕی چوارهمی چامپیۆنزلیگی پاڵەوانیەتی ئاسیا، لە نێوان یانەی ئیتیحادی سعوودی و یانەی قوه جهوییهی عێراقی ئەنجامدرا.
لە ئەنجامی یارییەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە لە کەشێکی لە بار و سەرکەوتووانە، یانەی قوەی جەوییەی عێراقی توانی بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئیتیحادی سعوودی بباتەوە.