لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئه‌رژه‌نتینیی یانه‌ی ئینته‌ر میامیی ئه‌مریكی، له ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی هه‌شته‌مین تۆپی زێڕینه، وێڕای ژماره‌ی خه‌ڵاته‌كانی، ده‌ستكه‌وتێكی تازه‌ی جیهانیش تۆمار ده‌كات.
دوێنێ سێشه‌ممه 17/10/2023، رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، رۆژی 30ی ئه‌م مانگه، كه واده‌ی ئاهه‌نگ و دابه‌شكردنی 67ـه‌مین تۆپی زێڕینه له‌لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵه‌وه له سته‌یجی شاتیله له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، لیۆنێل مێسی ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه و ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه ناسناوه‌كه بباته‌وه و له یانه‌یه‌كی ئه‌ورووپی یاری نه‌كات، له كاتێكدا پێشتر هه‌موو خه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌و یاریزانانه بووه كه له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا یارییان كردووه.
ئه‌و مێدیا ئیسپانییه روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، ئه‌و ناسناوه‌ی بۆ لیۆنێل مێسی یه‌ك كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت كه ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ڕابردووی تۆپی زێڕین، پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ بوو، هاوكات ئاستی لیۆنێل مێسی له مۆندیال، وا ده‌كات به شایانی بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر دابنرێ.
بۆ زانین، لیۆنێل مێسی پێشتر 7 جار ناسناو و خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی بردووه‌ته‌وه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویژ، له ڕكه‌به‌ریدایه بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕینی ئه‌مساڵ.