کەرکووك نازناوی پاڵەوانیەتیی بۆکسێنی یانەکانی کوردستانی بەدەست هێنا

لەژێر چاودێریی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتیی ناوەندی بۆکسێنی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی شەممه 17/6/2023 ، دوای دوو رۆژ له پاڵاوتن و ڕکابەریی بەهێز، له شاری هەولێری پایتەخت کۆتایی به پاڵەوانیەتیی بۆکسێنی یانەکانی کوردستان هات.
لە پاڵەوانێتییەکەدا یازدە یانە بەشداربوون کە پێک هاتبوون لە (کەرکووك، هەولێر، جیهان، سەورەی کەرکووك، کەیوان، خانەقین، نیشتیمان، پێشمەرگەی سلێمانی و شۆریجە).
له ململانێ و رکابەریی یانەکانی ئەم پاڵەوانیه‌تییەدا، یانەی کەرکوک بە بەدەستهێنانی 3 ملوانکەی زێڕ و 3 زیو و لەگەڵ 3 بڕۆنز، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
یانەی (هەولێر)یش بە بەدەستهێنانی 3 ملوانکەی زێڕ و سێ زیو و هەروەها 2 بڕۆنز پلەی دووەمی به‌ده‌ست هێنا.
یانەی (سەورەی کەرکوک) یش بە بەدەستهێنانی 2 ملوانکەی زێڕو و 2 زیو و یەک بڕۆنز بووە خاوەنی پلەی سێیەمی پاڵەوانیه‌تییەکە .
جێگای ئاماژەپێکردنه ، لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان، وەک دامەزراوەی فەرمیی وەرزشیی هەرێمی کوردستان، کار و چالاکییەکانی بە پشتگیری و پاڵپشتیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌ ده‌بات.