نۆزدە یانە ڕکەبەری لەسەر بەدەستهێنانی دوو پلیتی گەیشتن بە خولی یانە پلە دووەکان دەکەن

گەڕێکی تری یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەڕێوەچوو لەشەش یاری ئەم گەڕەدا چواریان بە یەکسان بوون کۆتاییان هات، یانەکانی بەختیاری و مەخموور و شیلادزێ سودمەندترین یانەکانی ئەم گەڕە بوون و بەبردنەوەیان هەنگاوێکی تر لەگەیشتن بە قۆناغی کۆتایی نزیک بوونەوە، خولەکە بەشێوازی خول بەیەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت و ٦ یانە دەگەنە قۆناغی کۆتایی دوو یانە دەگەنە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.

مەخموور گەورەترین سەرکەوتنی تۆمار کرد
لە گەڕی چوارەمی یارییەکاندا و لە کۆمەڵەی سلێمانی یانەی کفری لەگەڵ شارەزوور بەبێ گۆڵ یەکسان بوو پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکانی ئەو کۆمەڵەیە کرد لەلایەکی تر یانەی بەختیاری بەبردنەوەی پێنجوێن خاڵەکانی هاوتای کفری کرد، لەدواین یاری ئەم کۆمەڵەیەشدا خورماڵ و هەڵەبجەی شەهید بە سێ گۆڵ یەکسان بوون، لە کۆمەڵەی یانەکانی شاری دهۆکیش، یانەی شیلادزێ بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی شێخانی بردەوە و پارێزگاری لە پلەی یەکەم کرد، باتیفا و تەناهیش بە گۆڵێک یەکسان بوون، گەڕی سێیەمیش هاوشێوە گەڕی یەکەم بوو زۆرترین یەکسان بوونی تێدا بوو، بەجۆرێک چوار یاری بەیەکسان بوون کۆتایی هات، لە کۆمەڵەی سێیەم کە یانەکانی سنووری پارێزگای هەولێرە سنوور و پەروەردە بەگۆڵێک یەکسان بوون، یانەی دووکان لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی خەباتی بردەوە، مەخموور لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و بە پێنج گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی چۆمانی بردەوە و خانەی یەکەمی قایمتر کرد.

خشتەی یارییەکانی گەڕی پێنجەم
دووشەممە ٧/٦/٢٠٢٣
کۆمەڵەی یەکەم:
کفری – خەڵاتی پێنجوێن یاریگەی کفری
پێنجوێن – خورماڵ یاریگەی پێنجوێن
هەڵەبجەی شەهید – شارەزوور یاریگەی هەڵەبجەی شەهید
بەختیاری چاوەڕوانە
کۆمەڵەی دووەم:
شێخان – باتیفا یاریگەی شێخان
بەردەڕەش – شیلادزێ یاریگەی شیلادزێ
تەناهی چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
پەروەردە – مەخموور یاریگەی پیشەسازی
خەبات – سنوور یاریگەی خەبات
دووکان – چۆمان یاریگەی چۆمان
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
کۆمەڵەی یەکەم
١- کفری ٨ خاڵ
٢- بەختیاری ٨ خاڵ
٣- خەڵاتی پێنجوێن ٦ خاڵ
٤- هەڵەبجەی شەهید ٥ خاڵ
٥- شارەزوور ٤ خاڵ
٦- خورماڵ ١ خاڵ
٧- پێنجوێن سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١- شیلادزێ ٥ خاڵ
٢- تەناهی ٣ خاڵ
٣- باتیفا ٢ خاڵ
٤- بەردەڕەش ٢خاڵ
٥- شێخان ١ خاڵ
٦- دینارتە سفر خاڵ

کۆمەڵەی سێیەم
١- مەخموور ٨ خاڵ
٢- پەروەردە ٨ خاڵ
٣- سنوور ٦خاڵ
٤- دووکان ٥ خاڵ
٥- خەبات ٣ خاڵ
٦- چۆمان ١ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم
١- شێخان ٤خاڵ
٢- تەناهی ٢خاڵ
٣- بەردەڕەش ٢ خاڵ
٤- باتیفا ١ خاڵ
٥- شیلادزێ ١ خاڵ
٦- دینارتە ١ خاڵ

شێوازی سەرکەوتنی یانەکان چۆن دەبێت؟
لەقۆناغی یەکەمی خولەکە ٢٢ یانە بەشدار بوون کەبەپێی ناوچەی جوگرافی بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکرابوون، یانەکانی پارێزگای هەولێر ١٠ یانەن و بەسەر دوو گروپ دابەشکرابوون یەکەم و دوومی هەردوو کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی دووەم، یانەکانی پارێزگای سلێمانی ٧ یانەن سێ یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم، یانەکانی پارێزگای دهۆک ٥ یانەن و دوو یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم، ئەو یانانەی لەم قۆناغە سەرکەوتن لەقۆناغی دووەم لەگەڵ ئەو یانەی کە وەرزی ڕابردوو گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی یاری دەکەن و ژمارەی یانەکان بوو بە ١٩ یانە و بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکران، دوو یانە دەگەنە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، ١٠ یانەی کە دەگەنە قۆناغی کۆتایی لە قۆنا‌غی دووەم بۆ وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە قۆناغی دووەم یاریدەکەن و لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پلە دووەکان پاڵاوتن ناکەن. لەم قۆناغە لە کۆی ئەو ١٩ یانەیە ٦ یانە دەگەنە قۆناغی کۆتایی بەیەکەوە یاری دەکەن و دوو یانە دەگەنە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەی سێیەمیش یارییەکی پلەی ئۆف لەگەڵ یانەی ڕواندز ئەنجام دەدات.