ڤینیسیۆس جۆنیۆر ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ رووی ئمباپێدا داخست

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

یاریزانێكی ریاڵ مه‌درید ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ رووی ئمباپێدا داخست

یاریزانی به‌ڕازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌ بۆندی كیلیان ئمباپێی فه‌ره‌نسی بكشێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ساڵانێكی زۆره‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ته‌مای له‌و یاریزانه‌ی ناوه‌، كه‌ له‌ هاوینی ساڵی 2024ـدا بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی كۆتایی دێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش، خۆ ئه‌گه‌ر نوێی نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ له‌ هاوینی دادێ ده‌ستبه‌رداری ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی دارایی لێ بكات و لێ نه‌گه‌ڕێ به‌خۆڕایی بیده‌ن به‌ یاریزانێكی دیكه‌.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ناچێته‌ دانوستان له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرماندا له‌باره‌ی ئمباپێوه‌ و نایه‌وێ یه‌ك یۆرۆش بداته‌ ئه‌و یانه‌یه‌، له‌ حاڵێكیشدا نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی یانه‌، باش نییه‌، به‌ تایبه‌ت دوای كێشه‌ی سوپه‌رلیگ.

هاوكات یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وای ده‌بینێ، كه‌ كارتێكی زۆر باشتری له‌ یانه‌كه‌ بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ی یاریكردن هه‌یه‌، ئه‌ویش ڤینیسیۆس جۆنیۆره‌، كه‌ ئاستێكی زۆر به‌رزی به‌م دواییه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ كه‌ریم بنزیماش باشتره‌.

هاوكات یانه‌ی شایانه‌ وای ده‌بینێ، كه‌ مووچه‌ی ئمباپێ له‌ رووی داراییه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌یان گونجاو نییه‌، ته‌نیا له‌و كاته‌ی له‌ ساڵی 2024 له‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان بڕوا به‌ شێوه‌ی خۆڕایی، ئه‌وكات ده‌توانن بیبه‌نه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌.

ئه‌نچیلۆتی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی كاماڤینگا ده‌دا

هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تووشی نیگه‌ران بوون له‌باره‌ی پێكانی یاریزانی یانه‌كه‌ی ئیدواردۆ كاماڤینگای فه‌ره‌نسی، به‌ڵام ڕاهێنه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.

كاماڤاینگا، یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر خیتافی، تووشی پێكان هات و 6 خوله‌ك پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌ یاریگه‌ی جێ هێشت و دواتر ئاماژه‌ی پێكانه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ لێ بینرا، كاتێك كیسێك به‌فری خسته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆی چه‌پی، كه‌ زیانی به‌ر كه‌وت، یان وه‌ك ده‌گوترێ تووشی پچڕانێكی كه‌م بووه‌.

ئه‌و پێكانه‌ هانده‌رانی ریاڵ مه‌دریدی تووشی نیگه‌رانی و دوودڵی كردووه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ دووسبه‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر سیتی ده‌كه‌ن.

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌باره‌ی پێكانی ئه‌و یاریزانه‌وه‌ گوتی، ته‌نیا گورزێكه‌، ئه‌و ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و زۆر به‌ زوویی چاك ده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: هه‌ندێ پچڕانی له‌ ئه‌ژنۆی هه‌یه‌، پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێ و هیوادارین بۆ مه‌شقی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵماندا بێت. ئه‌و كێشه‌ی نییه‌ و ئه‌ژنۆی باشه‌ و كه‌مێك ئازاری هه‌یه‌، كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ناواخنی ئه‌ژنۆی.

وتیشی: تیمی پزیشكی و جه‌سته‌ییمان له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌یه‌، ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ده‌ده‌ن.