دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی 35ـه‌می پرێمه‌رلیگ دوو یاریی ده‌كرێن: نیوكاسڵ یونایتد ـ ئارسێناڵ 18:30، وێستهام یونایتد ـ مانچێسته‌ر یونایتد 21:00.

* ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی): ئاتڵانتا ـ یوڤێنتۆس 13:30،  ناپۆلی ـ فیۆرێنتینا 19:00، لیچی ـ هێلاس ڤیرۆنا 21:45.

* رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا: بارسێلۆنا تا ئێستا ناتوانێت هیچ یاریزانێکی نوێ لە لیستی یاریزانەکانی لە لالیگا تۆمار بکات، یاسای دارایی خاوێن بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم یانە کەتەلۆنییەکە، نەک هەر مێسی بەڵکو بارسێلۆنا بەم دۆخە ناتوانێت هیچ یاریزانێکی نوێ بکڕێت.

* رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا: گەرچی خوان لاپۆرتا بە کەسە نزیکەکانی راگەیاندووە دەتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە یانەکەیان، بەڵام لیۆ ناتوانێت تاهەتایە چاوەڕێ بکات و ئۆفەرەکەی هیلال یەکێک دەبێت لە بژاردەکانی بەردەم مێسی، چونکە بارسێلۆنا تا ئێستا نەیتوانیوە بەرپرسانی لالیگا رازی بکات تا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکەن بۆ ئەوەی دەست بە هەوڵەکانی بکات بۆ گواستنەوەی مێسی.

* جیرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی کەتەلۆنیا: هیلالی سعوودی لە یەکەم گفتوگۆی لەگەڵ مێسیدا پێیان راگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت جگە لە مێسی هەریەکە لە ئالبا و بۆسکێتس و سوارێزیش بگوازنەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر مێسی دروستکردووە و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی بچێتە سعوودیە، سێ یانە هەوڵی گواستنەوەی مێسی دەدەن کە بریتین لە بارسێلۆنا و هیلال و ئینتەر میامی، ناشزانرێت تاکو سەرەتای مانگی حەوت لیۆ دەچێتە کام یانە.

* فرانك لامپارد راهێنه‌ری چێڵسی: بە دڵنیاییەوە یانەکەمان هاوینی داهاتوو پێویستی بە خۆرێکخستنەوە هەیە، ئێمە لەو شوێنە نین کە ئامانجمانە، بەڵام ئەوەی ئێستا لەسەر ئێمەیە دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بارودۆخەکە باشتر بکەین، من دڵنیام دەتوانین ئەم کارە بکەین و هاندەرەکانمان دڵخۆش بکەین. من ئێستا لێرەم و نازانم لە داهاتوو چی روودەدات، هەموو هەوڵێکیش دەدەم تا ئەو کاتەی لێرەم باشترین ئەنجام بۆ یانەکەم بەدەست بێنم، بۆیە پێموایە بەرپرسانی یانەکەی دەتوانن بڕیاری گرنگ لەسەر داهاتووی یانەکە بدەن.

* رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا: ماوەی چەند مانگێکە بارسێلۆنا پلانێکی دارایی دادەڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵ لیۆنێل میسیدا بگونجێت، كه‌ تێیدا كارگێری بارسێلۆنا ئاماده‌یه‌ بایی 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت كه‌ دیارترینیان (ئانسو فاتی، رافینیا و فێران تۆرێس)ـه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی سه‌ربگرێت.

* رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا: بەرپرسانی ئیدارەی دارایی بارسێلۆنا کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی قه‌یرانی دارایی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی، هاوکات ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی تێچوو و خه‌رجییه‌كان لە ماوەی سێ ساڵدا، به‌مه‌ش بارسا ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ مووچه‌ی یاریزانان و فه‌رمانبه‌ره‌كان كه‌مبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رازی بكه‌ن تا گڵۆپی سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی هه‌ڵ بكه‌ن، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک لە گفتووگۆ، پلانەکەی بارسێلۆنا بە تەواوی لەلایەن ئه‌نجوومه‌نی لالیگا ڕەتکرایەوە.