لەگەڕی بیست و نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر دوای یەکسان بوونی لەگەڵ شەقڵاوە و دۆڕانی ئارارات لەگەڵ چەمچەماڵ بووە پاڵەوانی خولەکە، شەڕی دابەزینی خولەکەش لەنێوانی یانەکانی زاخۆ و چەمچەماڵ و دهۆک بەردەوامە، ڕۆژنامەی هەولێر دواین ئامار و زانیاری خولەکە دەخاتە ڕوو.
پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولەکە
لەیارییەکانی گەڕی بیست نۆیەمی خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی هەولێر بەبێ گۆڵ لەگەڵ شەقڵاوە یەکسان بوو، بەسوود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری نێوان ئارارات و چەمچەماڵ پێشمەرگە بووە پاڵەوان کە لەو یارییەدا چەمچەماڵ بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر یارییەکەی بردەوە، دهۆک تا ڕادەیەکی زۆر مانەوەی خۆی لە خولەکە زیاتر کرد و بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە برایەتی بردەوە، زاخۆ بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە هەندرێنی بردەوە، سۆران و سیروانی نوێ بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، بەهەمان ئەنجام چوارقوڕنە و سەیدسادقیش یەکسان بوون، لە دواین یاری ئەم گەڕەشدا ئاکرێ و دەربەندیخان بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا بیست و ١١ گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ٢ لێدانی سزا هەژمار کرا، پێشمەرگەی هەولێر لەم وەرزە کەمترین یاری دۆڕاندووە کە چوار یارییە، هەندرێن و برایەتی و شەقڵاوە زۆرترین یارییان یەکسان کردووە کە ١١ یارییە، پێشمەرگە ١٣ یاری براوە بوون کە زۆرترینە، دوای تێپەڕبوونی بیست و نۆ گەڕ لە ٢٠٣ یاریدا ٤٣٣ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢،١ گۆڵە،٦٧ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٣ یارییە، سۆران زۆرترین گۆڵی کردووە کە ٣٧ گۆڵە، زۆرترین گۆڵیشی لێکراوە کە ٤٦ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- پێشمەرگەی هەولێر ٤٩
٢- ئارارات ٤٥ خاڵ
٣- سۆران ٣٩ خاڵ
٤- هەندرێن ٣٨ خاڵ
٥- شەقڵاوە ٣٨ خاڵ
٦- شێروانە ٣٦خاڵ
٧- سەیدسادق ٣٦ خاڵ
٨- چوارقوڕنە ٣٦ خاڵ
٩- برایەتی ٣٥ خاڵ
١٠- دەربەندیخان ٣٢خاڵ
١١- ئاکرێ ٣٣ خاڵ
١٢- سیروانی نوێ ٣٢ خاڵ
١٣- دهۆک ٣٢ خاڵ
١٤- چەمچەماڵ ٣١ خاڵ
١٥- زاخۆ ٢٩ خاڵ
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
دوای تێپەڕبوونی بیست و نۆ گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١- بەڵێن فایەق– یانەی سەیدسادق ١٢ گۆڵ
٢- سەفین ئەمین– یانەی چوارقوڕنە ٩ گۆڵ
٣- ڕێزدار وەلی – یانەی سۆران ٩ گۆڵ
٤- مەسعەب جەمال – یانەی شێروانە ٩ گۆڵ
٥- فەرمان عوسمان – یانەی دەربەندیخان ٩ گۆڵ
٦- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٨ گۆڵ
٧- دیار عەلی – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٨ گۆڵ
٨- دیلمان ڕۆکان – یانەی سیروانی نوێ ٨ گۆڵ
٩- مستەفا حەنون – یانەی ئارارات ٨ گۆڵ
١٠- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
ڕیزبەندی زۆرترین کلین شیت:
١- غەفور عوسمان – یانەی ئارارات ٢٥ یاری ١٤ کلین شیت
٢- عومەر ساڵح – یانەی زاخۆ ٢٦ یاری ١١ کلین شیت
٣- سەیف جەمیل – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢٧ یاری ١١ کلین شیت
٤- دلێر حاتەم – یانەی سیروانی نوێ ٢٣ یاری ١٠ کلین شیت
٥- عەلی عەبدولکەریم – یانەی چوارقوڕنە ٢٣ یاری ١٠ کلین شیت
خشتەی یارییەکانی گەڕی کۆتایی
سیروانی نوێ – شێروانە یاریگەی ئاشتی
دهۆک – سۆران یاریگەی دهۆک
ئارارات – شەقڵاوە یاریگەی ئارارات
دەربەندیخان – زاخۆ یاریگەی دەربەندیخان
پێشمەرگەی هەولێر- چوارقوڕنە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
هەندرێن – برایەتی یاریگەی هەندرێن
سەیدسادق – ئاکرێ یاریگەی سەیدسادق
چەمچەماڵ چاوەڕوانە