رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
به‌رشلۆنه ترسی ڕۆیشتنی دێمبڵیی لێ نێشت
كارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له ترسی له‌ده‌ستچوونی عوسمان دێمبڵی، له‌گه‌ڵ بریكاری یاریزانه‌كه كه‌وته گفتوگۆ و دانوستان، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی دێمبڵییه‌وه بكه‌ن و بۆنده‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ بۆندی دێمبڵی نوێ بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كیی پێكهاته‌كه‌ی چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ره.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ: بۆندی دێمبمڵی یه‌ك ساڵی ماوه، بۆیه كارگێڕیی به‌رشلۆنه، په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ مو‌سا سیسۆكۆ، بریكاری ئه‌و یاریزانه به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له نێو گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئه‌و خاڵه هه‌یه كه مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام له یۆلۆ/ ته‌مووزی داهاتوو بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ كه‌م ده‌بێته‌وه، هاوكات گه‌ر له‌و كاته‌دا له یانه‌كه بڕوات، نیوه‌ی بڕی ئه‌و پاره‌یه بۆ دێمبڵی ده‌بێ، گه‌ر له دوای یۆلیۆی 2023ـه‌وه بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ك، واته 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ به‌رشلۆنه ده‌مێنێته‌وه، به‌رشلۆنه‌ش ترسی له‌وه‌یه به‌و بڕه پاره‌یه له‌ده‌ستی بچێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دێمبڵی جگه له مانه‌وه له به‌رشلۆنه، بیری له هیچ شتێكی دیكه نه‌كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ یانه كاته‌لۆنییه‌كه هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی و بارێكی ده‌روونیی ئاسووده ده‌كات، به‌رده‌وامبوونی چاڤییش له یانه‌كه، وا له‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه ده‌كات، بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
ئایا بێلینگهام بڕیاری داوه بچێته ریاڵ مه‌درید؟
یاریزانی ئینگلیزی جود بێلینگهام، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، لێدوانێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆی له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان دا.
پێشتر باسی ئه‌وه ده‌كرا، ئه‌و یاریزانه ده‌چێته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌شێكی مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و یاریزانه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كرد به ڕاستی و ڕایگه‌یاند ده‌چێته ریاڵ مه‌درید، كه ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌یه 120 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی بێلینگهام.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی بۆندی بێلینگهام، هیچ دروستییه‌كی بۆ نییه و تا ئێسته ئه‌و یاریزانه، هیچ هه‌واڵێكی به یانه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری كۆتایی خۆی بۆ چوونی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك له وه‌رزی داهاتوو، نه‌داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه یانه ئه‌ڵمانییه‌كه هێشتا هیوای به‌وه‌یه بۆندی ئه‌و یاریزانه نوێ بكاته‌وه، له كاتێكدا یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید، مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی.
ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كارگێڕیی ریاڵ مه‌درید، بێلینگهامی وه‌كوو بۆندێكی سه‌ره‌كیی گواستنه‌وه‌ی هاوینه داناوه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی وازهێنانی مۆدریچ و تۆنی كرووس له یاریكردن.