رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ڤان دایك: سه‌ڵاح كاری ناوازه ده‌كا و ده‌بێ چێژی لێ ببینین
ڤێرجێل ڤان دایك، ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندیی به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، په‌سنی ئاستی به‌رزی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، یاریزانی هاویانه و هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ ده‌دات.
له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی لیڤه‌رپوول ئیكۆی بریتانی، ڤان دایك ده‌ڵێ: پێم وایه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌وره‌ترین و باشترین یاریزانانی جیهان له‌م یانه‌یه یارییان كردووه، ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه له بردنه‌وه‌ی هه‌موو ناسناوه‌كان، ئه‌مه كارێكی ناوازه و گه‌وره‌یه.
گوتیشی: به شێوه‌یه‌ك له سه‌ڵاح ده‌ڕوانین كه ئه‌فسانه پێ، له هه‌ر شوێنێك كۆتایی به كاروانی پیشه‌گه‌رییه‌كه‌ی بێنێ، هه‌ر یاریزانێكی گرنگ و نایابه، پێویسته له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی له‌پێناو خۆی و یانه‌كه‌ی و له پێناوی ئێمه‌شدا.
ئه‌و یاریزانه ناسراوه، گوتیشی: پێم وایه كه له قۆناغه‌كانی داهاتوودا، سه‌ڵاح ده‌بێته جێی نرخاندنێكی گه‌وره له‌لایه‌ن جیهانی ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی رۆژ له دوای رۆژ ده‌یانكات، به‌رز ده‌ینرخێنین، پێویسته ته‌نیا به‌رده‌وام بین و چێژ له شێوازی یاریكردنه‌كه‌ی ببینین.
هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی مێسی بۆ به‌رشلۆنه ئاشكرا كرا
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینیی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، كه به‌شێكی زۆری مێژووی یاریكردن و ده‌ستكه‌وت و ناسناو و ناسرانی له به‌رشلۆنه بووه، جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه به‌رشلۆنه.
رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، لیۆنێل مێسی و ماڵباته‌كه‌ی چوونه به‌رشلۆنه، هانده‌رانی یانه‌كه دڵخۆش بوون به‌وه و وایان لێك داوه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ردانه‌ی، ده‌رگا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشوویان بۆ به‌رشلۆنه بكاته‌وه.
به‌ڵام دواتر ئاشكرا كرا، كه هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی مێسی بۆ به‌رشلۆنه، په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه نه‌بووه.
له‌و كاته‌وه‌ی له هاوینی ساڵی 2021، مێسی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی جێ هێشتووه، هانده‌رانی یانه‌كه به هیوا و ته‌مای ئه‌وه‌ن بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه، سه‌رۆك و كارگێڕی و ده‌سته‌ی هونه‌ریی یانه‌كه‌ش ئێسته ئه‌و ته‌مایه‌یان هه‌یه و ئه‌و پرسه زۆر جار به ناڕاسته‌وخۆ باس كراوه.
بۆندی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له هاوینی دادێ و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی پێ دێ، به‌ڵام تا ئێسته بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه و مێسی ده‌یتوانی له مانگی یه‌كی ڕابردووه‌وه بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌نه‌یه‌كی دیكه واژۆ بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاته‌لۆنی بڵاوی كرده‌وه، كه مێسی، یان نوێنه‌رانی، له‌م سه‌ردانه‌دا چاویان به به‌رپرسانی یانه‌كه نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكوو پێی وایه ئه‌و سه‌ردانه، وه‌ك گه‌شتێك و مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند رۆژێك بێ، له‌گه‌ڵ خانووه‌كه‌ی مێسی، كه هێشتاش له به‌رشلۆنه هی خۆیه‌تی و نه‌یفرۆشتووه.
له‌و كاته‌وه‌ی له یانه‌كه ڕۆیشتووه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه مێسی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی و له كاتی پشوو و ده‌رفه‌تدا، بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.