* ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پرێمه‌رلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: (ولڤرهامتن ـ كریستاڵ پاڵاس) 21:30، (ئاستۆن ڤیلا ـ فوولهام) 21:45، (لیدز یونایتد ـ لێسته‌ر سیتی) 22:00.
* ریال مەدرید بەر لە یارییەکەی ئه‌مشه‌وی بەرامبەر جیرۆنا دوایین مه‌شق و راهێنانی بۆ یارییه‌كه به‌بێ شه‌ش یاریزان ئه‌نجام دا. كه تێیدا هەریەکە لە فێرلان مێندی و داڤید ئالابا بەهۆی پێکانەوە ئامادە نەبوون، هەروەها رۆدریگۆ و کەریم بێنزێما و کاماڤینگا بەهۆی ماندووێتیەوە بە بڕیاری کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر پشوویان پێدرا، دانی سیبایۆسیش بەهۆی راگیرانەوە ناتوانێت لە یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادە بێت، له به‌رامبه‌ردا پێنج یاریزانی لاو لە تیپی کاسیا بەشداریان لەم یەکە مەشقیەی شاهانەکان کرد و بۆ ئەم یارییە بانگهێشت کراون.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: جیرۆنا تیپێكی زۆر رێكخراوه و یارییه‌كی جوان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی چه‌ندان یاریزانمان بێبه‌ش ده‌بین، بێنزێما و كاماڤینگا له دوایین یاریدا تووشی زه‌بر و به‌ریه‌ككه‌وتن هاتوون، كاماڤینگا یاریزانێكی گه‌نجه و به‌رده‌وام ئه‌زموونی زیاتر وه‌رده‌گرێت و جەستەیه‌كی بزوێنەری هاوشێوه‌ی فێراری هەیە. وه‌كو یاریزانێكیش ئاسێنسیۆم خۆشه‌وێت، به‌تایبه‌تی بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی كه هه‌یه‌تی و هه‌موو راهێنه‌رێك حه‌زی پێ ده‌كات و هیوادارم بتوانم لێره له مه‌درید بیهێڵینه‌وه.
* كارلۆ ئانچیلۆتی: نامه‌وێت سه‌ركێشی به هیچ یاریزانێك بكه‌م، داڤید ئالاباش هێشتا ئاماده نییه، دڵم به میلیتاو خۆشه كاراكته‌رێكی به‌هێزی ئێمه‌یه و كوالیتییه‌كی به‌رزی هه‌یه. ڕۆدریگۆ کەمێک کێشەی له ئەژنۆی هه‌بوو، هه‌ندێك كێشه‌ی له گه‌ده‌ش هه‌بوو، ئەگەر سبەی باش بێت یاری دەکات.
* كارلۆ ئانچیلۆتی: ئه‌گه‌ر كۆرتوا له دۆخێكی باش دا بێت پشووی پێ ناده‌م، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م بزانم دۆخی چۆنه، هه‌رچه‌نده لونین لە یارییەکاندا ئاستێکی باش پێشکەش ده‌كات، جیاوازی 11 خاڵ واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه ئاستمان زۆر له دوای بارسێلۆنایه، هه‌مووان ده‌زانن ئێمه له ڕووی كوالیتییه‌وه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌یه‌كتر نزیكین. دڵخۆشم به هه‌وڵه‌كانی ئاربێلوا و رائول، كاری باشیان بۆ ئه‌كادیمیای و تیپی لاوان كردووه، نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان به‌ڕێوه‌یه، ده‌توانین بۆ تیپی یه‌كه‌م سوودیان لێ وه‌ربگرین.
* كارلۆ ئانچیلۆتی: قسه‌كردنیش له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگه‌ی بێرنابیۆ ئه‌مه بیانوو نییه، هەموو تیپێک دەیەوێت لەسەر چیمەنی جوان یاری بکات. ئێمه به‌هۆی چیمه‌نی یاریگایهكهمان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره بووینه‌ته‌وه، به به‌ڵگه كێشه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته له زووترین كات چاك بكرێت.
* كارلۆ ئانچیلۆتی: له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، مێسی هه‌رچی بیه‌وێت له نێو یاریگه ده‌یكات، به‌ڵام وه‌كو یاریزانێك مێسیم خۆشده‌وێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌ك بۆ بارسێلۆنا به‌ڵكو بۆ لالیگاش به‌سووده.