ڕێككه‌وتنێك، مێسی له‌ به‌رشلۆنه‌ و پاریسیش دوور ده‌خاته‌وه‌

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ڕێككه‌وتنێك، مێسی له‌ به‌رشلۆنه‌ و پاریسیش دوور ده‌خاته‌وه‌

چه‌ند یانه‌یه‌ك، ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێكی سه‌رنجڕاكێش، به‌و پێیه‌یش لیۆنێل مێسی له‌ به‌رده‌وامیی له‌ پاریس سان جێرمان، یان ڕێككه‌وتن و چوون بۆ به‌رشلۆنه‌ له‌ وه‌رزی دادێ، دوور ده‌خاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ مه‌رجه‌ داراییه‌كانی خولی ئه‌مریكی، ڕێ له‌وه‌ ده‌گرێ مێسی بچێته‌ ئه‌و وڵاته‌ و نه‌شچووه‌ خولی سعوودیه‌.

له‌ خولی ئه‌مریكا، ئێسته‌ ڕێگه‌ ده‌درێ یاریزان له‌ باری ئاساییشدا مووچه‌كه‌ی 3 ملیۆن یۆرۆ بێ، له‌ باری نایاب و یاریزانی ده‌گمه‌نیشدا، مووچه‌كه‌ی له‌ ساڵێكدا بگاته‌ 6 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌وه‌ش ژماره‌كه‌ی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك سنوورداره‌.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌، چوونی مێسی بۆ خولی ئه‌مریكی، دوور بوو، تا یانه‌كان گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی  له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕیك بكه‌ون، كه‌ ڕێككه‌وتنی نێوان خاوه‌نی ئه‌و یانانه‌یه‌، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ كه‌ 6 هه‌فته‌یه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌یه‌ ڕێك بكه‌ون و كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن، مێسی بگوازنه‌وه‌ خولی ئه‌مریكی، به‌ تێڕوانین له‌وه‌ی مێسی ده‌یه‌وێ كام یانه‌ هه‌ڵبژێرێ.

به‌پێی ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌ریه‌ك له‌و یانانه‌، به‌شێكی مووچه‌ی مێسی ده‌ده‌ن، تا بتوانن بۆندی له‌گه‌ڵ واژۆ بكه‌ن، ئه‌ویش مێسی خۆس سه‌رپشك ده‌بێ بۆند له‌گه‌ڵ كام یانه‌دا واژۆ بكا، مێسی ئازاده‌ بچێته‌ یانه‌ی ئینته‌ر میامی، یان بچێته‌ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلێس، یانیش له‌ نیو یۆرۆك بژی.

رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌، باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ یانه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌زانن، كه‌ پێدانی ئه‌و پاره‌ و مووچه‌یه‌ی مێسی، بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ بچێته‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌، به‌ڵكوو ته‌نیا بوون و چوونیه‌تی بۆ خوله‌كه‌، ئه‌وه‌ش مافی داراییان له‌ په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بۆ زیاد ده‌كات.

به‌و پێیه‌ی له‌ كاتێكدا مێسی بچێته‌ خولی ئه‌مریكی، به‌های دارایی گواستنه‌وه‌ و په‌خشی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌و باره‌دا یانه‌كان قازانج ده‌كه‌ن. 

ئه‌م هه‌واڵانه‌ له‌ كاتێكدان، بارێكی نادیار به‌سه‌ر داهاتووی مێسیدا هاتووه‌ و دیار نییه‌ كه‌ وه‌رزی دادێ ده‌چێته‌ كام یانه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا لیۆنێل مێسی، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرماندا له‌ هاوینی دادێ كۆتایی دێ، به‌ڵام تا ئێسته‌ ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌و یانه‌یه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌وه‌ ده‌ترسێ، له‌ هه‌نگاوێكی دانوستان له‌گه‌ڵ مێسیدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌، هه‌ڵه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ یانه‌كه‌ هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا نه‌كردووه‌ و چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌كن له‌ مێسییه‌وه‌.

یاریزانێكی ریاڵ مه‌درید ده‌چێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ ڕكه‌به‌ره‌كانی یانه‌كه‌یه‌وه‌

یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دانی سیپایۆس، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌، ده‌چێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ ڕكه‌به‌ره‌كانی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 27/3/2023، رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ هاوینی دادێ و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌دریددا، دانی سیپایۆس، ڕه‌نگه‌ بچێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ ڕكه‌به‌ره‌كانی یانه‌كه‌ی ئێسته‌ی، به‌و پێیه‌ی ئێسته‌ هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێرنگیدا نییه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ریاڵ مه‌درید، تا ئێسته‌ هیچ ئۆفه‌رێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، له‌ كاتێكدا ته‌نیا 3 مانگ بۆ ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی زانیارییه‌كاندا، رۆژنامه‌كه‌ سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی خولی نایابی ئینگلته‌را چاویان له‌ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی یه‌كێك له‌ ڕكه‌به‌ره‌كانی ریاڵ مه‌درید، له‌ پێش هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌وه‌یه‌ تا ئه‌و یاریزانه‌ بچێته‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ دوو جار نوێنه‌ری خۆی بۆ هێنانه‌بڕوای ئه‌و یاریزانه.