یانه‌ی به‌رشلۆنه چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌یه‌كه له مێسییه‌وه
بارێكی نادیار به‌سه‌ر داهاتووی مێسیدا هاتووه و دیار نییه كه وه‌رزی دادێ ده‌چێته كام یانه‌وه.
له كاتێكدا لیۆنێل مێسی، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرماندا له هاوینی دادێ كۆتایی دێ، به‌ڵام تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌و یانه‌یه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشلۆنه بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رشلۆنه له‌وه ده‌ترسێ، له هه‌نگاوێكی دانوستان له‌گه‌ڵ مێسیدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه، هه‌ڵه بكه‌ن، بۆیه یانه‌كه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا نه‌كردووه و چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌كن له مێسییه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵوێستی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه، ڕوونه له‌سه‌ر گرنگیی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ به‌رشلۆنه و كامپ نۆ، له كاتێكدا مێسی بڕیاری داوه، وه‌رزی دادێش له ئه‌ورووپا بمێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا و سعوودیه‌وه بۆندی گه‌وره‌ی بۆ چووه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی به‌رشلۆنه له مێسیی چاوه‌ڕێی ده‌كا، ئه‌وه‌یه كه خواستی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رشلۆنه ڕابگه‌یه‌نی.
به‌رشلۆنه باش ده‌ركی به‌وه كردووه، كه یانه‌كه، توانایه‌كی نموونه‌یی نییه بتوانێ به پاره‌یه‌كی زۆر سه‌رنجی مێسی ڕابكێشێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه‌ی.
بۆیه ئاماژه به‌وه دراوه، كه پێویسته له مێسییه‌وه ئاماژه‌یه‌ك بدرێ به یانه‌كه، یان ژووری جلگۆڕینی یاریزانان، ئه‌وه‌ش مه‌گه‌ر له ڕێی یه‌كێك له یاریزانان، یان راهێنه‌ر چاڤی هێرناندێزه‌وه بێت.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه لاپۆرتا ده‌ركی به‌وه كردووه، په‌یوه‌ندیی ڕاستهوخۆكردن به مێسییه‌وه كارێكی گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه ڕوو نادا، مه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك له مێسییه‌وه ده‌ركه‌وێ، ده‌ربڕی ڕای خۆی بێ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی پێشتری.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا، رۆژنامه نزیكه‌كه له به‌رشلۆنه‌وه، ده‌ڵێ: پلانی به‌رشلۆنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی وه‌كوو خۆی ده‌مێنێته‌وه، كه به پێشكه‌شكردنی مووچه‌یه‌كه به‌رز نییه، له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌ك ئه‌و قازانجه بازرگانییه‌ی یانه‌كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسییه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێ.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ، ده‌شڵێ: پێویسته كه مێسی ئه‌وه قبووڵ بكا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ڕۆڵێكی جیاوازی ده‌بێ، به ڕوانین له‌وه‌ی ساڵانێكه دابڕاوه ویاریزانی دیكه له كاتی نه‌بوونی ئه‌ودا، بوونه‌ته سه‌ركرده و كاپتن.
پێش چه‌ند رۆژێك، له به‌رنامه‌ی چێرنجیتۆدا باس له‌وه كرا، كه یانه‌ی هیلال گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مێسی له مانگی یه‌كه‌وه ده‌ست پێ كردووه و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 300 ملیۆن یۆرۆی خستووه‌ته به‌رده‌م مێسییه‌وه. به‌رنامه‌كه باسی له‌وه كردبوو، كه مێسی داوا كردووه كاتی پێ بده‌ن بۆ بیركردنه‌وه و له ڕێگه‌ی باوكیه‌وه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و كاره‌ی سه‌ری نه‌گرت.
مانچسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێ ڕێی گه‌یشتن به هالاند له ریاڵ مه‌درید بگرێ
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، خۆی بۆ پلانێكی نوێ ئاماده ده‌كا، تا ڕێ له ریاڵ مه‌درید بگرێ بۆ ده‌ستخستنی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی ئیرلینگ هالاند.
یانه‌ی مaانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، وه‌ڵامی هه‌نگاوێكی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی دایه‌وه، له‌باره‌ی واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی سیتیزنیز له هاوینی 2024.
زۆربه‌ی ڕاپۆرته مێدیاییه‌كانی ئیسپانییه‌كان به‌م دواییه بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر ئاماده بكا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی هالاند له ماوه‌ی هاوینی دواتردا، ئه‌وه‌ش به كاراكردنی مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه نه‌رویژییه، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 200 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له هاوینی دادێ به‌په‌له ده‌ست به جووڵه ده‌كا، تا بۆنده‌كه‌ی ئیرلینگ هالاند نوێ بكاته‌وه و به‌رزترین مووچه‌شی له خولی نایابی ئینگلیزی پێ بدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه بۆندی ئێسته‌ی هالاند له ساڵی 2027 كۆتایی دێ، به‌ڵام مانچسته‌ر سیتی هێشتا ده‌یه‌وێ ماوه‌كه‌ی درێژتر بكاته‌وه و مووچه‌كه‌شی زیاتر بكا له 375 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینیی هه‌فتانه‌وه بۆ500 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی.
ڕوونه كه هه‌ڵوێستی هالاند به‌و گرێبه‌سته نوێیه، ئه‌گه‌ر ڕاز بێ، واته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له چوونی ده‌كه‌ن بۆ ریاڵ مه‌درید، كۆتاییان پێ دێت.
سه‌رچاوه‌ی نزیكی هالاندیش رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و له مانچسته‌ر سیتی زۆر دڵخۆش و ئاسووده‌یه، به‌ڵام یانه‌كه‌ی سووره لەسەر ئەوەی پەیامێکی بەهێز بۆ ریال مەدرید بنێرێ بەو بۆندە نوێیەی پێشکەشی هالاندی دەکات.