زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ پاڵاوتنی یۆرۆی 2024: سوید ـ ئازه‌ربایجان 21:45،  نه‌مسا، ئیستۆنیا 21:45، هه‌نگاریا ـ بوڵگاریا 21:45، هۆڵه‌ندا ـ جبرلتار 21:45، ئیرله‌ندا ـ فه‌ره‌نسا 21:45،  مۆڵدۆڤا ـ چیك 21:45،  پۆڵه‌ندا ـ ئه‌لبانیا 21:45.

* تیبۆ كۆرتوا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌درید.

* فێدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەهۆی هەست کردن بە ئازار لە رانیدا، راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان جێهێشت و گەڕاوەتەوە مەدرید، بۆیە بەشداری یارییە دۆستانەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناکات.

* ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانیا: کۆرتوا پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر ڤایادۆلیگ و هەروەها جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا نابێت.

* تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی هەردوو ناسناوی جامی شای ئیسپانیا ساڵی 1937ـی لێڤانتی و هەروەها 1912ـی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ناساند، کارگێری یانەی بارسێلۆناش، داواکارییەکی ئامادەکردووە و دەیەوێت پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بکات، بۆ ئەوەی ناسناوی لالیگا ساڵی 1937 ئەوان بە فەرمی بانسێندرێت، کە ئەو کات ئەو ناسناوەیان هاوشێوەی یانەی لیڤانتی بەهۆی جەنگی نێوخۆیی رەتکرایەوە.

* لە ساڵی 1937 تاوەکو ساڵی 1939 بۆ ماوەی سێ ساڵ بەهۆی جەنگی نێوخۆیی ئیسپانیا، خولەکان وەستێندران، هەرچەندە لەو ساڵە بارسێلۆنا ناسناوی لالیگای بردەوە، بەڵام بە بیانۆی جەنگەکە ئەو ناسناوە هەژمار نەکراوە. لە هەمان کاتدا ناسناوی جامی شای لیڤانتیش رەتکرایەوە، بەڵام دوێنێ بەفەرمی ناسناوەکە هەژمار کرا.

* به‌ گوێره‌ی نوێترین هه‌واڵی میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا لیۆنێل مێسی نایه‌وێت له‌ پاریس بمێنێته‌وه‌ و یانه‌كه‌شی له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆ سارد بووه‌ته‌وه‌، ئێستا نزیكبوونه‌وه‌ی مێسی له‌ ئینته‌ر میلان بووه‌ته‌ بابه‌تی گه‌رمی میدیایه‌كان.

* پێگه‌ی كۆرێری دیلۆسپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردaووه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ لیۆنێل مێسی ده‌یه‌وێت له‌ پاریس بڕوات، به‌ڵام نایه‌وێت ئه‌ورووپا جێبهێڵێت، یانه‌ی بارسێلۆناش به‌هۆی كێشه‌ی دارایی زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت ئه‌و یاریزانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی خوان لاپۆرتا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لیۆ مێسی بۆ بارسێلۆنا بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌ربگرێت.

* پاریس سانجێرمان له‌ژێر فشاری هانده‌ران ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری مێسی بێت، بۆیه‌ ئینته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی هاتووه‌ته‌ سه‌رهێڵ، خاڤێر زانیتی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میلان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ده‌بینێت، چونكه‌ كه‌سێكی نزیكه‌ له‌ لیۆ مێسی. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئینته‌ر میلان له‌ ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو سێجاری دیكه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆ هاتووه‌ته‌ سه‌رهێڵ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ره‌نگه‌ به‌ پاڵپشتی بازرگانه‌ گه‌وره‌كانی تایله‌ند كه‌ خاوه‌نداریه‌تی یانه‌كه‌ ده‌كه‌ن خه‌ونی گواستنه‌وه‌ی مێسی بكه‌نه‌ راستی.

* رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ: زینەدین زیدان و جوڵیان ناگڵیسمان و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و مارسیلۆ گالاردۆ بۆ شوێنی كارلۆ ئانچیلۆتی به‌ربژێرن.